گریمان دەوڵەتی کوردیمان ڕاگەیاند

وتار/ 08/03/2017 616 جار بینراوە

سەمەد چاوشین

گریمان دەوڵەتی کوردیمان ڕاگەیاند
***************************
سەمەدچاوشین
**************************

لەوەتی قەیرانە دەستکردەکان بەمیزاجی حیزب وکەسەکان سەری ھەڵداوە کوردستان بۆتە نیشتمانێکی کاول ووێران نەک بۆھەموان تەنھا بۆھەژاران ومامۆستایان وپێشمەرگەو کەم ئەندامان
بەکورتی وبەکوردی نیشتمانیان کردۆتە دوزەخ بۆچینی خوارەوەی خۆیان ...بۆخۆشی یان بۆتە
بەھەشتی سەرزەوی وایان لەکۆمەڵانی خەڵک کردوە تەنھاوتەنھا بیری لای مووچەکەی بێت .
خۆشیان لەسەڵتەنەت وخۆشگوزەرانی نەکەوتون...جابۆئەوەی ئەم ھەموو قەیران وکاولکاری وترس ودڵەڕاوکیەی جەماوەرلەبیرخەڵک بەرنەوە لێەولەوێ باسی دروست بوون ودامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکەن.
سەیرلەوەدایە ٢٦ساڵە دیمەنێکی جوان وگەشی فەرمانڕەوایی کوردیان پیشانی خەڵک نەداوە
تائەمڕۆخەڵک بەپەرۆشەوە بێت بۆئەوەی لەسەردەستی ئەم دەموچاوانە دەوڵەت دروست ببێ.
ئاخرمن تێ ناگەم ئەمانە میللەت بەچی دەزانن واھەرجارەی بەناوی شتێکەوە خەریکی دەکەن
ھەربۆبیرخستنەوە لەسەردەستی ئەمانەی ئێستا میللەت تووشی ھەزارویەک کێشەبوە ئیتر
چی دڵێکیان بەموژدەی ئەمانە خۆش بێت؟
*براکوژی تائێستابرینەکەی ساڕیژنەبوە..
*لەسەردەستی ئێوە ھەموو موچەخۆرانی ھەرێم ..١١..موچەیان دزراوە.
*ڕۆژنامەنوسان لەسایەی حوکمڕانی ئێوەوە خەڵتانی خوێن دەکرێن.
*مامۆستای ئاینی لەسەرووتارێک مێزەرەکی لەخوێن ھەڵدەکێشن.
*وەزیر..پۆل پۆل دەنێرنەماڵەوە.
*پەرلەمانتارسەروگوێلاکی دەشکێنن.
*لەبازگەکان سەگ لەوەزیروپەرلەمانتاربەردەدرێ.

*لەسەربەڕێوەبەری قوتابخانەیەک ڕێکناکەون.
*کەرکوکە قودس ودڵەکەتان تاڵان کرد.
ئەرێ پێم بڵێن سبەی کەبوینە دەوڵەت..
١-کێ دەبێتە سەرۆکی دەوڵەت؟
٢-کێ دەبێتە سەرۆک کۆمار؟
٣-کێ دەبێتە باڵوێز؟
٤-کێ دەبێتە جێگری سەرۆک وەزیران؟
٥-کێ دەبێتە وەزیر؟
لەھەمووی گرنگترکێ دەکەنە وەزیری نەوت؟؟؟؟
٧-ئەی کەبوونە دەوڵەت ھەرشەڕی براکوژی دەکەن؟
٨-ئەی ئەگەربوونە دەوڵەت ھێشتا ھەرتورک وعەجەم ئاغامان دەبن؟
٩-ئەی ئەگەربوونە دەوڵەت ھەروەک ئێستاڕاستگۆدەبن لەگەل میللەت؟
١٠-ئەی ئەگەربوونە دەوڵەت ھەروەکووئێستالەھەڵبژاردنەکان تەزویردەکەن؟
جابراینە دڵنیامھەرئەدەموچاوانەی والە١٩٩١لەدەسەڵاتن ھەرئەوانە دەسەڵاتداردەبن بۆیە یەک داواکاریم ھەیە لێتان...
مووچەی ...١١...مانگی فەوتاوی ئێمە بدەن....و....دەوڵەتەکەش بۆئیوە نۆشی گیانتان بێت وەک
نەوتەدزراوەکەی کەرکوک.

نوێترین نوسینەکانی سەمەد چاوشین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌