کێشەو قەیرانەکان تاھەڵبژاردنی داھاتووبەردەوام دەبن

وتار/ 14/12/2016 567 جار بینراوە

سەمەد چاوشین

کێشەو قەیرانەکان تاھەڵبژاردنی داھاتووبەردەوام دەبن

سەمەد چاوشین


ھەرچەند لەبەرپرسانی کوردستان دەڕوانم تروسکاییەک بەدی ناکەم بۆڕزگاربوون لەم کێشەوقەیرانانەی کەدروست کراوی دەستکردی دەستی حیزبەکانن،چونکە..
*واساڵێک وچوارمانگە کێشەکان سەریان ھەڵداوە.
*ھەمووکەسێکی ژییردەزانی سەرچاوەی کێشەکان لەچیەوە سەری ھەڵدا.
*لەڕۆژەوە ھەرچەنددێ ھیچ بەلای باشیەوە ناچێت چونکە نیەتی چاکەو چاکسازی لەھزروبیری
بەرپرسەکان نیە.
*شەوبەخەیاڵی قووڵی قەیرانێکەوە دەنوین بۆڕۆژی داھاتوو قەیرانێکی گەورەتر ڕوودەدات.
*قەیرانی دارایی ئەفسانەیەکە بەرپرسەکان دروستیان کردوە.
بەرپرسەکان چێژلە..
-برسی کردنی خەڵک.
-زیندانی کردنی خەڵک.

-ئازاردانی خەڵک.
-تیرۆرکردنی خەڵک.
-بوحتان کردن بەنەیارانی خۆیان.
-پێش نەکەزتنی خەڵک.
چێژ لەم شتانە وەردەگرن وەکووئەوەی خۆیان...سەدامیان...لەکوونەکە دەرھێنابێ و ھەموو خەڵکیش لەکیشوەرێکی ترەوە ھاتبن.
*قەیرانی نەبوونی پارە درۆیە
*دیموکراسی درۆیە.
*مافی مرۆڤ درۆیە.
*پێکەوەژیان درۆیە.
*بیرووڕای ئازاد درۆیە.
*بازاڕی ئازاددرۆیە.

بۆیە پێشبینی دەکەم تاھەڵبژاردنی داھاتوو ھەرقەیران لەسەرقەیران دروست دەکەن،خۆئەگەروانیە واساڵێک وچوارمانگ تێپەڕی ھەشت مانگی تردەبێ ھەڵبژاردن بکرێ
کەچی لەئێستا وەکووقەلەڕەش بۆی دەخۆێنن کەلە ٢٠١٧ھەڵبژاردن ئەنجام نادرێ.
لەھەمووشی گرنگترئەوان لەم کەشە پڕکێشەوقەیرانە سوودمەندن ئیترچیان داوە لەمیللەت
تاساڵی ٢٠١٨ش ھەزارکڵاو بەبایەک....ئەگەرڕەوشەکەباش بوو تاساڵی ٢٠١٨ من شاربەدەرکەن
من مردوو...ئێوەش زیندوو.

نوێترین نوسینەکانی سەمەد چاوشین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌