گەندەڵییەكانی پارتە راستڕەوەكانی فەرەنسا و هێمایەك بۆ گەندەڵییەكانی كوردستان

وتار/ 27/02/2017 1089 جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

گەندەڵییەكانی پارتە راستڕەوەكانی فەرەنسا و هێمایەك  بۆ گەندەڵییەكانی كوردستان

عەلی مەحمود  محەمەد

لە چەند مانگی رابردوو بەهۆی دابەزینی ئاستی پشتیوانییەكان لە فرانسۆ هۆڵاند سەرۆك  كۆماری فەرەنسا  بەهۆی جێبەجێنەكردی بەڵێنەكانی سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە , هاوكات  بەرز بونەوەی ئاستی پشتیوانی لە هێزە راستڕەوەكان , چ لایەنە نەڕێتییەكەی یاخود توندڕەوە پۆپۆلیستییەكەی , خۆری راست لە بەرزبونەوەدا بوو بۆ بەدەست هێنانی كورسی سەرۆكایەتی كۆمار لە خولی داهاتوودا .
وەلێ بەهۆی ئاشكرا بوونی گەندەڵییەكانیان لە رۆژانی رابردوو, بەشێكیان هەر  لە رێگادا شكستیان هێنا وەك ساركۆزی سەرۆكی پێشوو, لە گەڵیدا ماڵئاوایی لە سیاسەت كرد, بەشێكی دیكەشیان لەناو كایە كەوە وا بەرەو شكست دەڕۆن لە سایەی  ئاشكرا بوونی گەندەڵییەكانیان.
بیكیتی گەورە ئابوریزانی فەرەنسی و خاوەند پەرتوكی (سەرمایە  لە سەدەی 21) پێی وایە ئەگەر دەزگا سیاسییەكان لە وڵاتێكدا لاواز بێت, ئەوا مەترسی زۆرە گەورە ئەوەیە سەرمایەداران كۆنترۆڵی دەسەڵاتەكان بكەن, ئەگەر ئەم شانسە بۆ سەرمایەدارانی فەرەنسا نەبووبێت, بەهۆی بەهێزی ئەو سستەمە  سیاسییەیەوە كە رۆژ بە رۆژ ئەویش متمانە لە دەستە دات, كە ئێستا راپرسییەكان دەریدەخەن سێیەكی هاووڵاتیانی فەرەنسا متمانەیان بە دیموكراسیەتی فەرەنسی نەماوە ,بزوتنەوەی  یاخی بوونەوەی بێدارانی شەوی ساڵی رابردوو سەڵمێنەری ئەو راستیەن , كوردستان بەم سستەمە سیاسی و دادوەرییە لاوازو گەندەڵەوە ,  ئەوا قەزمن لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئابووری, بۆیە دۆلار بە ئاشكرا سەما بە كورسییەكانی دەسەڵاتەكان دەكات .
ئەوە زەبرو زەنگ نییە ژیانی سیاسی گەندەڵە كات, بەڵكە ئەوە پارەی گوماناوی و گەندەڵە ژیانی سیاسی وەك خۆی گەندەڵە كات, لە فەرەنسا كە خاوەند شۆڕشی فەرەنسا و كۆمۆنەی پاریس راست بێت, ئەوا لە وڵاتێكی وەك كوردستان پێویست بە گفتوگۆ ناكات.
هەر ئەم گەندەڵییەیە وا دەكات لە كانوونی یەكەمی ساڵی رابردوو بە پێی رۆژنامەی بەناو بانگی لۆمۆند , زیاتر لە سێیەكی جەماوەر متمانەیان بە پرۆسەی سیاسی باو نەمێنێت لە فەرەنسا, ئێستا رێژەكە لە بەرز بونەوەیە پاش ئاشكرا بوونی ئەم وردە گەندەڵیانەی بەراورد لە  مەڕخۆمان , هەر ئەمەشە وا دەكات  زیاتر لە 40%ی هاووڵاتیان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنەكان لە بنەڕەتەوە نەكەن لە وڵاتی سیاسەت و فەیلەسوفان و یاخی بونەوەو  شۆرشی فەرەنسا.
لە هەفتەكانی  رابردوودا سەرۆكی پێشوی فەرەنسا  نیكۆلای ساركۆزی و 13 لە یاریدەدەرانی لەسەر خەرجییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ساڵی 2012 لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كرا بەوەی هەڵمەتەكەی  لایەنی زۆری خەرجییەكانی تێپەڕاندووە كە 24 ملیۆن دۆلارە , پێشتریش تۆمەتبار كرابوو بەوەی هاوكاری دارایی لە قەزافی وەرگرتبوو بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی پێشوتر.
هاوكات مارین لۆبن دۆسیەی بۆ كرایەوە لە سەر ئەو 25700 دۆلارەی مانگانە وەری گرتووە بۆ موچەی ستافەكەی كە دەبوایە لە برۆكسل لە گەڵیدا كار بكەن, كەچی ئەو موچەكەی داوە بە ستافی پارتەكەی( پارتی بەرەی نیشتمانی) لە فەرەنسا لەوێ كاروباری حیزبیان بۆی ئەنجامداوە , دادگا بانگیان كرد بۆ لێكۆڵینەوە  وەلێ رەتی كردەوە ئامادە بێت, چاودێران دەڵێن ئەگەر ئێستا ئامادەی دادگا نەبێت سبەی ببێتە سەرەك كۆمار ئەوا هەر ئامادەی هیچ لێپرسینەوەیەك  نابێت, هاوكات پێیان وایە وەسڵی پارەكانی هەڵبژاردنەكانی رابردووی ساختەی  تێدایە و لە رێگای كۆمپانیای هاوڕێكانیەوە  راچێتەی  زۆرتری بۆ نوسراوە بۆ ئەوەی لە بودجەی هەڵبژاردنەكانی حكومەت وەری بگرێتەوە .
هاوكات هەر هەفتەی رابردوو فیون كاندیدی راستگەرا لە پارتەكەی ساركۆزی  تۆمەتبار كرا بەوەی بینلۆبی هاوسەری 831 هەزار ئیرۆی وەرگرتوە لە بەرامبەر دیاریكردنی وەهمیانەی  وەك هاوكار لە ساڵانی 1998 بۆ  2012 لە پەرلەمان , هاوكات دوو كوڕەكەی لە كاتێك قوتابی بوونە وەك پارێزەر كاریان لای كردووە لە نێوان ساڵانی 2005 بۆ 2007 , ئەمە لە كاتێدا رودەدەن لۆبین و فیۆن خۆیان وەك مەلایەكەتی بێ گەردی نیشان داوەو داوای لێپرسینەوەی بەرپرسانی گەندەڵیان كردۆتە دروشمی هەڵبژاردنی خۆیان.
ئەمەو راگەیاندنەكان ماكرۆن یەكێك دی لە كاندیدەكانی سەرۆك كۆماریشیان خستە ژێر زەڕەبینی وردبینییەكانیان و بێبەشیان نەكرد لە هەڵمەتەكەیان,  دەركەوت پارەی بودجەی وەزارەتی ئابوری حكومەتی لە خزمەت بانگەشەی هەڵبژاردنەكەی  بەكار هێناوە .
لە ژێر رۆشنایی ئەم گەندەڵیانە لە پرۆسەی سیاسی فەرەنسا,  بزانین لە كوردستان هاوشێوەی باس نەكراودا چی دەگوزەرێت :

1-    وەك ماری لۆبان هەر پەرلەمانتارەی كورد لە بەغدا موچەو موخەسەساتی 30 پەرلەمانتار وەرە گرن و هیچیان لە بەغدا نین , 14 ساڵە ئەمە بۆتە دیاریدەی باو لە ژیانی سیاسی كوردستان, وای  لێهاتووە كە بە گەندەڵی نەیاتە ژماردن.
2-    لە هەڵبژاردنەكان لانی زۆر بۆ خەرجییەكان فرییە و سەرچاوەی خەرجییەكان دیار نییە و  راگەیاندن بە كراوەیی لە خزمەتیاندایە .
3-    دیاردەی دامەزراندنی هاوسەرو كەسە نزیكەكان لە پەرلەمانی كوردستان و دەزگاكانی دی  دیاردەی باو بووە, تەنانەت سەرۆكایەتیەكانیشی گرتۆتەوە.
4-    سەرچاوەی خەرجییەكان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دیار نییەو دەرگای بەخششەكان كراوەن بە روی سەرمایەداران و تەنانەت وڵاتانی هەرێمی و جیهانی.
5-    ئازادانە كەڵك لە هەموو ئیمكاناتی حكومەت وەردەگرترێت لە پرۆسەی هەڵبژاردندا .

لە كوردستان گەندەڵی ئەوەندە گەورەیە , نا دادپەروەری لە پرۆسەی هەڵبژاردن ئەوەندە زەقە , بۆیە هەموو ئەمانەو زۆر زۆر زیاتریش لە كوردستان پیادە دەكرێت, بۆیە كەس ئەمانە بە گەندەڵی نازانێت.

نوێترین نوسینەکانی عەلی مەحمود محەمەد

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌