وەڵامێک بۆ (سیگمۆند فرۆید)ی دەرون شیکار

وتار/ 07/08/2022 413 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وەڵامێک بۆ (سیگمۆند فرۆید)ی دەرون شیکار

هۆشەنگ جاهویی
سیگمۆند فرۆیدی دەرون شیکار پێی وایە مرۆڤ تەنیالەسێکسدادەیەوێت نهێنیەکانی ئەوانی تری دەست کەوێت و لەکاتێکانایەوێت هیچ کەسیش نهێنیەکانی سێکسی ئەوی دەست کەوێت .

(سیگمۆند فرۆید ) ی دەرون شیکار  دەڵێت : عادەتەن ئینسان دەیەوێت هەمووشتێک بزانێت دەربارەی ژیانی سێکسی ئەوانی تر ، لەگەڵ ئەوەشدانایەوێت کەس هیچ شتێک بزانێت دەربارەی ژیانەسێکسیەکەی خۆی .

( سیگمۆند فرۆید ) ی دەرون شیکار  بەهۆکاری ئەوەی خۆی لەژیانی تایبەتیدا هێندەی حەزلەسێکس بووە ،هێندەی بیری لەسێکس کردۆتەوە هێندە بیری لەکارەکانی تری مرۆڤ نەکردۆتەوە ،فرۆید کەسایەتیەکی خەفەکراوی سێکسی هەبووە ، چونکە هەمووزانستێکی دەرونی مرۆڤی لەسێکسدا چڕکردۆتەوە ،لێرەدابۆمان دەردەکەوێت ،فرۆید کەسایەتیەکی کپ کراوی سێکسی هەبووەو ئەم دەربڕینانەشی شاهیدی ئەم ڕاستیەن .

لێرەدا فرۆید جارێکی تر دەکەوێتەهەڵەوەو تەواوی زانیاریەکەی دروست نیە ، چونکە مرۆڤ بەگشتی نەک تەنیالەسێکس ،بەڵکولەتەواوی بوارەکانی ژیانی خۆیدا لای گرنگە تەواوی هێنیەکانی کەسەکان بزانێت و حەزی بەوەش نیە هیچ کەس لەسەرنهێنی خۆی بزانێت . لێرەدا فرۆید ئەم حەزانەی مرۆڤی تەنیالەسێکس دا دیاری کردووە، بەڵام خۆی لەخۆیدا مرۆڤ لەتەواوی ژیانی تایبەتیدا کۆی حەزەکانی بەم جۆرەن،نەوەک تەنیالەسێکسدا وابێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌