وڵامێک بۆ مەریوانی وریا قانع

وتار/ 28/06/2021 1278 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وڵامێک بۆ مەریوانی وریا قانع

هۆشەنگ جاهویی

مەریوانی وریاقانع ئاین و کەلتورو حیزب و کۆمەڵگا بەساختە ناودەبات و ئەوەشی مرۆڤ بەنهێنی ئەنجامی دەبات بەژیانی ڕاستەقینەی مرۆڤ دادەنێت .

مەریوانی وریاقانع لەپەیڤێکدا دەڵێت : ئینسانی ئێمە بەردەوام لەدووجیهانی دژبەیەک و ناکۆکدا دەژی " ، یەکێکیان بۆکۆمەڵگاو ئاین و حیزب و کەللتورەباڵادەستەکان، ئەوی تریان بۆخۆیی و حەزو ئارەزوو ویستەنهێنیەکانی .
یەکەمیان جیهاێکی ئاشکرایەو ڕۆژانە لەڕێگای ڕۆژنامەو ڕادیۆو تەلەفزیۆن و مزگەوت و کۆڕوکۆبونەوەگشتیکان بەرهەم دەهێندرێت . ئەوی تریان نهێنەو هەرکەسەوبەشێوەی تایبەت دەرکەوتە جیاجیاکانی دەشارێتەوە. یەکەمیان ئەگەرچی جیهانێکی ئاشکرایە ،بەڵام لەزۆر بواردا ساختەیە،دووەمیان ئەگەرچی جیهانی نائاشکراونهێنیە ،بەڵام بەزۆر مانا جیهانی ڕاستەقینەی کەسەکانە .

لێرەدا بیروهزروبۆچونی کاکە مەریوانی وریاقانع ڕوون و ئاشکرایەو قسەی خۆی لەسەردەکات ، بەبیروبۆچونی ئەو هەموو ئەوشتانە ڕاستین کەمرۆڤەکان بەنهێنی و بێ ئاشکرا بەریەکتری دەکەون ، واتا ژیانی نهێنی کەسەکان و ئەوەشی ناڕاستی یە دین و کەللتورو حیزب و کۆمەڵگایە. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت تەنیا ئاینە ڕاستیەکەسەتی و ئەوانەی تریان هەڵخەڵەتاندنی مرۆڤەکان و کۆمەڵگایە.
لای کاکە مەریوان ئەوئازادیەی بەمرۆڤەکانی دەبەخشێت ئازادیەکی ڕەهایەو ڕەهایش فەوزایەکی ئاشکرای کۆمەڵگاو مرۆڤەکانەو مرۆڤ تێیدا دووچاری چەندان لادانی دەکات.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌