دانیال میتەران لەبارەی ئاوو نەوتەوە

وتار/ 16/08/2021 391 جار بینراوە

سالار مەحمود

دانیال میتەران لەبارەی ئاوو نەوتەوە
لەبارەی بەدوبەی کردنی کوردستانەوە
ئامۆژگاری چی بوو بۆ کورد
ساڵی ۲٠٠۹ دانیال میتەران هاتە هەولێرو لەپەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پڕ ئامۆژگاری  پێشکەش کرد. وەکو ئەوەی پێشبینی ئێستای کردبێت. ئەو وتارەی هی ئەوەیە لەهەموو شوێنێکی دەوڵەتیی هەڵبواسرێ بۆ ئەوەی کاربەدەستان  هەموو رۆژێ بیخوێننەوە.
لە دەلاقەی کێشەکانی ئێستاوە وتارەکەی میتەران دەخوێنیتەوە ئینجا دەزانین کورد چەن بێباک بوە لە ئامۆژگاری دۆستەکانی. کورد چەنێ سەرگەرمی کاری لابەلا بوەو دۆستەکانی لە خۆی تۆراندوە.
ئەو بەر لە یانزە ساڵ لەبارەی گرنگی ئاوو نەوتی کوردستانەوە بەم جۆرە پەیامی خۆی دا بە حکومەت و پەرلەمان.
یەکەم: (ئاو سامانێکە زۆر لە نەوت گرنگترە، چونکە بۆ ماوەی هەزاران ساڵ مرۆڤایەتی توانیویەتی بە بێ نەوت بژیت، بەڵام ناتوانێت بە بێ ئاو بژیت).
دووەم: (بیستوومە‌‌ هەندێکتان پێشنیاز دەکەن کە کوردستان بکرێت بە دوبەی یان قەتەر، من گومانم هەیە لەوەی کە ئەوە ڕوانگەیەکی راست بێت. بە هەرحاڵ زۆر حەیفە ئەموڵاتە که ‌خاوەنی کەلتوورێکی زۆر جوانە و‌ یەکێکە لە لانکەکانی شارستانیەتی مرۆڤایەتی، ببێتە ئیمارەتێکی نەوتیی قازانجکەر و بەکاربەر‌‌، چونکە ئەگەر شتێکی وا ببێت، خەڵکەکەتان پێناسە و کەسایەتیی خۆی لە دەست دەدات).
لە دوو توێی ئەم دوو خاڵەوە دۆخی ئێستا دەبینین لەقەیرانی ئاوو کێشەی نەوت. چەن دۆستەکانی کوردو خودی هاونیشتمانیان ئازار دراون بە بێبایەخ مامەڵەکردن لەگەڵ سامانی سروشتی و نیشتمانی کوردستان.
وتارەکەی دانیال میتەران فرە رەهەندو فرە لایەنە بۆ ئێستا ئەو دوو خاڵەم بەپپێویست زانی بڵاوببێتەوە.
سالار مەحمود

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌