پێویسته‌ پەرلەمان بڕیاری دەرکرنی سوپای تورکیا بداتەوە

وتار/ 07/06/2021 500 جار بینراوە

سالار مەحمود

پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی کوردو کورد نوێبکاتەوە.
داوا دەکەم پەرلەمان کۆببێتەوەو بڕیاری دەرکرنی سوپای تورکیا بداتەوە

سالار مه‌حمود
ئەو ئاڵۆزیە تەنیا شەڕی پەکەکەو پارتی نابێت. سوتەمەنی ئەو ئاڵۆزیە تەنیا خەڵکی بادینان نابێ.
هەرکەس و لایەک بەرژەوەندی خۆی لە رژانی خوێنی رۆڵەی کورددا ببینێتەوە بەشدارە لەو داگیرکاریەی لەهەرێمی کوردستان روو دەدات.
پەرلەمانی کوردستان بڕیاری تەحریم و تەجریمی شەڕی کوردو کورد نوێبکاتەوە.
داوا دەکەم بەپەلە پەرلەمان کۆببێتەوەو بڕیاری دەرکرنی سوپای تورکیا بداتەوە.
ساڵانێکی زۆر لەناوەوەو دەرەوە داواو هاوارمان دەکرد لەشکرکێشی تورکیا رابگرن. بڕیاری پەرلەمان هەیە بۆ چونە دەرەوەی تورکیا لە خاکی کوردستان. چەندین جار وتمان ئەوەی روو دەدات پیلانی داگیرکردنی باشوری کوردستان و پەرتکردنی ناو ماڵی کوردستانە. هەر لایەک بەلۆژیکی (ئاگرە سورە لەخۆم دورە). مامەڵەی دەکرد.
هەرکەس لای خۆیەوە با رۆڵ ببینێ لە کوژانەوەی ئەو گرژیە ناوخۆییە.
مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم ناوخۆییە، نەک دەرەکی.
کورد خۆرەی خۆیەتی و دوژمنی خۆیەتی. ئەم درمە کوشندەیە بەم عەقڵیەتە تەقلیدیە خێڵەکی و ناوچەیی و خوێن ساردیە هەر بەردەوام دەبێت. تا دەورانێکی تر.
با لێرەوە ئاڵۆزیەکان بوەستێنرێ و سەرچاوەی مەترسیە گەورەکە دیاری بکرێت.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌