عێراق دوای ئه‌مریكا
وتار/
29/07/2021
407 جار بینراوە
عه‌لی كه‌ريم
عێراق دوای ئه‌مریكا
عه‌لی كه‌ریم
پرسیاری ئاینده
زنجیره و هه‌نگاوه كۆن و ئاراكانی دایه‌لۆگی ستراتیژی
ئه‌مریكا-عێراق ، هه‌رچۆن و هه‌رچه‌ند بن و له‌كوێ و له‌لایه‌ن كێ به‌رێوه‌بچن ،
دوو پرسیاری ئاینده‌ساز ئاماده‌ن ،و وه‌ڵامیان چاره‌نوسی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا
و عێراق ، یا ووردتر راده‌ی گرنگی عێراق له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ده‌نوێنن.
پرسیاری یه‌كه‌م ، ئاخۆ ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كشێته‌وه
بەتەواوی و دەستبەرداری هەموو ئەو نرخ و تێچونە گەورە مرۆیی و دارایی و سیاسیە دەبێ
کە بۆ عێراقی خەرج کردوە ؟ پرسیاری دوه‌میش له‌حاڵه‌تی نه‌مانی ته‌واوی ئه‌مریكا
له‌عێراق ،ده‌سه‌ڵاتی عێراق به‌هه‌رێمیشه‌وه به‌رگه‌ی لێكه‌وته و كاریگه‌ریه‌كان
ده‌گرن یاخود نا ؟
سه‌باره‌ت به‌پرسیاری یه‌كه‌م یاخود پرسی كشانه‌وه‌ی
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ، ده‌كرێ رای جیاواز هه‌بێت ، به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی
گوتار و روانگه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ر چوار ئاستی دروستكردنی بریار و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه بریتین له :هه‌ڵوێستی فه‌رمی- كۆشكی سپی ، ده‌سته‌بژێر و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه - ئه‌زموندار
و توێژه‌ر و پسپۆران ، روانگه‌ی ده‌زگای سه‌بازی و هه‌واڵگری - پنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی ، هه‌روه‌ها جه‌ماوه‌ر - رای گشتی ، له‌وه ناچێ ئه‌مریكا چی دیكه بیه‌وێ عێراق
وه‌ك لوتكه‌ی كاره له‌پێشینه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بمێنێته‌وه. به‌مه‌ش
ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا
له‌عێراق به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و راسته‌وخۆ ده‌كرێ ئه‌گه‌ره لاوازه‌كه بێت، واته ئه‌گه‌ری پشتگوێ
خستن یان (ناوگۆركێ ) و (ئه‌ركگۆركێ)ی هێزه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كه
بێت به‌ڵام چۆن و كه‌ی ؟ ئه‌وه‌ش پرسیاره
و وه‌ڵامه‌كه‌ی په‌یوه‌سته به‌كۆمه‌ڵێ هاوكێشه‌ی دیكه‌وه.
رۆشنه ئەمریکا وەک سوپەرپاوەرێک کەبەرژەوەندیەکی جیهانی
هەیە بەمەش ئامادەبونێکی سیاسی و سەربازی جیهانی هەیە . له‌دوای جه‌نگی جیهانی
دووه‌مه‌وه ، و به‌تایبه‌تتریش له‌دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یه‌كێتی سوڤیه‌تی پێشودا و كۆتایی هاتنی
بلۆكی رۆژهه‌ڵات ، و یه‌كلابونه‌وه‌ی دنیا بۆ ئه‌مریكا ، ئه‌مریكا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و
شوێن و پێگانه‌ی لێی بوه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه. گه‌ر سه‌یری نمونه‌كانی یابان، ئه‌ڵمانیا
، كۆریای باشوور، وڵاتانی كه‌نداو ، عێراق ...هتد بكرێ زیاتر له‌و راستیه ده‌گه‌ین
. به‌ڵام نمونه‌ی ئه‌فغانستان، پرسیارێكی تایبه‌ته و ده‌كرێ ئاماژه‌یه‌ك بێ بۆ بیركردنه‌وه‌یه‌كی
تازه لای دروستكه‌رانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كه پێویست ناكات بۆ هه‌میشه و له‌هه‌موو
شوێنكاتێك ئه‌مریكا پۆلیسی جیهان بێت.
له‌راستیدا بێ ئومێدیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌لای ئه‌مریكیه‌كان
و هەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش له ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رمی عێراق ، به‌وه‌ی نه‌یان
توانیوه لانی كه‌می پابه‌ندبونه‌كانیان هه‌م به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و دنیا و هه‌م به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق پیاده بكه‌ن به‌دابینكردنی
خۆشگوزه‌رانی وئازادی و ئاسایش و خزمه‌تگوزاریه‌كان ، روبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌لكاران ،
پاراستنی سه‌روه‌ری و هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت به چه‌ككردنی میلیشیاكان و سه‌پاندنی یاسا
به‌سه‌ر هه‌موان ، و دۆزینه‌وه و سزادانی بكوژانی خۆپیشانده‌ران ...هتد. ئه‌م
شكسته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش پاڵنه‌رێكى
سه‌ره‌كیه بۆ گه‌ڵاڵه بوونی ئه‌و روانگه و هه‌ڵوێسته (پشتگوێ خستن و نه‌مانی
له پێشینه‌یی بۆ عێراق له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه) لای ئه‌مریكیه‌كان . ئه‌مه‌ش له‌پاڵ كۆمه‌ڵێ هۆكارو پاڵنه‌ری دیكه تایبه‌ت
به‌خودی ئه‌مریكا ، و دۆخی هه‌رێمی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ،و ململانێ جیهانیه‌كان دوای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
به‌هێزی دوو زلهێز روسیا له رووی سه‌ربازی
و چین له رووی ئابووری .
له‌خوێندنه‌وه‌ی ئێمه‌دا ئه‌مریكا هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری
عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه نابێت به‌ته‌واوی به‌لام رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بۆ شێواز
و قه‌باره‌ی مانه‌وه و ئاماده‌یی هێزه ئاشكرا سه‌ربازیه‌كانی ده‌كات له‌عێراق. به‌گشتیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه سه‌رده‌می جه‌نگی
درۆن و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی سمارته ، هێز ، رۆل ، ئامانج ، قه‌باره ، شوێن و كاتی هێزی سه‌ربازی گۆرانی بنه‌ره‌تی
به‌سه‌ردا هاتوه . لێره‌وه نه‌ك مانه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا له عێراق به‌شێوه‌ی
ئێستا به‌ڵكو پاڵپشتی و گرنگی دانی ئه‌مریكا به‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان له رووی
سه‌ربازی و سیاسیه‌وه زۆر گرنگ و ئاینده سازه . به‌تێگه‌یشتنی ئێمه نه‌مانی ئه‌مریكا به ته‌واوی
له‌عێراق، عێراقیه‌كان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌گه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یان هاوشێوه‌یه‌كی دی و
سواربوونی شه‌پۆلی ناره‌زایی و بێ مافی خه‌ڵكی عێراق، هه‌روه‌ها ئەگەری سه‌رهه‌ڵدانی
چه‌ندین جۆر له جه‌نگی ناوخۆ له‌وانه جه‌نگی
ناوخۆی شیعه - شیعه ، شیعه - سونه ، كورد -عه‌ره‌ب ، حه‌شدی شعبی – پێشمه‌رگه
، گروپه چه‌كداریه جۆراوجۆره‌كان ...هتد، كه ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ سه‌رده‌كێشێ بۆ
داگیركاری ولاتانی هه‌رێمی به‌تایبه‌ت به‌ناوی پاراستنی كه‌مینه‌ی توركمان ،و
پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه ...هتد .
ئه‌مه بۆ رووده‌دات
؟
زۆر به‌ساده‌یی چه‌ندین هۆكار و راستی هه‌ن كه ئه‌وده‌ره‌نجامه‌یان
لا دروستكردوین :
• له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
كێشه جۆراوجۆره سیاسی و كارگێری و ئابووری و نه‌ژادی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق
چاره‌نه‌كراون و به‌قولتر و فراوانتر له‌جاران
به‌رده‌وامن .
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق نمونه‌یه‌كی زۆر خراپی ده‌وڵه‌تداریان پێشكه‌ش كردوه كه
گه‌نده‌ڵی و شكستی به‌رده‌وام ناسنامه‌یه‌تی و گه‌لی عێراق زۆر لێیان توره و بێزاره .
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
له‌سه‌ر خاكی عێراق یه‌كلاده‌بنه‌وه .
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كان زۆر له
لاوازترن بتوانن ئه‌ركی ده‌وڵه‌تداریان پیاده بكه‌ن.
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت
چه‌ك و پاره‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ پشتیوانی و ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمی به‌ئاشكرا و
فراوانی هه‌یه .
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌ده‌یه‌ها گروپی چه‌كدارو میلیشیای چاوسوور و
باخه‌ل پری حه‌رام ،به‌ناونیشانی جۆراوجۆر هه‌یه .
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا شه‌ری په‌كه‌كه
له عێراق ده‌كات ، ئێران شه‌ری مجاهیدین و به‌رهه‌ڵستكاران و ئیسرئیل و ئه‌مریكیه‌كان
له‌عێراق ده‌كات ، ئه‌مریكا شه‌ری داعش و میلیشیا شیعیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق
ده‌كات ...
• هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلتورێكی نادیموكراسی زۆر
دواكه‌توو له‌هه‌موو عێراق هه‌یه كه به‌رهه‌می مماره‌سه‌ی سیاسه‌تێكی خوێناوی
، و قه‌ومچێتیه‌كی بێ بنه‌ما، و مه‌زهه‌بگه‌رایه‌كی
توندره‌وانه‌یه! كلتورێك پره له‌خوێن و بێ به‌لێنی و قۆڵبرین و عه‌شیره‌تگه‌رایی! هه‌موو ددان ده‌سوون
له هه‌موو ، هه‌موو چه‌كدارن و هه‌مووش چه‌قۆ تیژ ده‌كه‌ن و هه‌ره‌شه ده‌كه‌ن له‌یه‌كتر!
هه‌مووش خۆیان به‌سته‌ملێكراو ده‌زانن و هه‌مووش سته‌مكارن به‌شێوازی جیاجیا ! هه‌مووش
بۆ بچوكترین ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رێن بۆ زیادكردنی سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعی و چه‌وساندنه‌وه
و كۆتاكردنی به‌رامبه‌ر! ئه‌وه‌ی له‌بیری كه‌س نه‌بێت دروستكردنی نیشتمانه بۆ به‌دبه‌خترین
مرۆڤه‌كانی سه‌رزه‌وی كه "عێراقیه‌كانن"!
له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه
نه‌مانی ئه‌مریكا و ده‌ستبه‌رداری ته‌واوی
له عێراق ، واته قۆناغی پۆست عێراق ، به‌ڵام به‌سه‌ر زه‌ریایه‌ك خوێندا. لەبەرامبەردا
به‌خوێندنه‌وه‌ی هاوكێشه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌مه رونادات ، چونكه تا
ئێستا بریاری ئه‌مریكا و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمیش وایه كه ماشێنی "عێراق
به‌یه‌كپارچه‌یی به‌رده‌وام بێت " گه‌رچی له‌سه‌ر ویلیش بێت و به‌بیاباندا
بروات.
*توێژه‌ر و شاره‌زا له‌كاروباری نێودەوڵەتی
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی كه‌ريم
-
عه‌لی كه‌ريم
29/07/2021
-
عه‌لی كه‌ريم
18/07/2021