پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ... عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
وتار/
18/07/2021
360 جار بینراوە
عه‌لی كه‌ريم
پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان ... عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌بات ؟
عه‌لی كه‌ريم
شكستی فره‌ره‌هه‌ندی هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئه‌وه‌ش
به‌ره‌سمی سه‌ركردایه‌تی عێراقی له‌ده‌سته له سالانی رابردودا ، دۆخه‌كه‌ی گەیانده
ئاستێك كه بژارده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوەختە ببێته ده‌رچه‌یه‌ك بۆ تێپه‌راندنی
ئه‌و شكسته فره ره‌هه‌نده ،و رێگه‌گرتن له داروخانی ته‌واوی دۆخه‌كه ، به‌شێوه‌یه‌ك
ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه كۆڕاییه‌كی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و مه‌رجه‌عی و ره‌سمی و جه‌ماوه‌ری ،له‌سه‌ر
بێت. ئه‌مه‌ش به‌و ئومێده‌ی گۆرانكاریه‌ك روبدات ، و توێژێكی سیاسی نوێ بێته
ئاراوه و بتوانێ سه‌ركردایه‌تیه‌كی جیاواز و سه‌ركه‌تووی عێراق بكات و له‌و شكست
و دواكه‌وتنه سه‌رتاسه‌ریه ده‌ربازی بكات.
زۆر جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی
ئێستای عێراق ، پێگه‌ی سیاسی -حیزبی – جه‌ماوه‌ریان لاوازه و بێ پشتیوانن هه‌تا له‌ناو خودی پێكهاته‌كانی خۆشیان، هه‌ر بۆیه
ناتوانن له‌سه‌ر زه‌وی جوڵه بكه‌ن. ئه‌م بۆچونه تاراده‌یه‌ك دروسته به‌ڵام له‌راستیدا
دۆخی عێراق یه‌كجار سه‌خت و ئاڵۆزه ، چه‌نده گه‌نده‌ڵی و میلیشیاگه‌ری و قۆڵبرینی
سیاسی و مه‌زهه‌بگه‌رایی و بنه‌ماڵه‌چێتی سیاسی ، شه‌قار شه‌قاری كردوه ، هێنده‌ش
ململانێ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌ناوعێراق و هه‌ژمون و ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی
دراوسێ، به‌هه‌زار و یه‌ك رێگا و شێوازی جیاواز
، ئه‌گه‌ره‌كانی هاتنه مه‌یدانی سه‌ركردایه‌تیه‌كی
راسته‌قینه‌ی چاكسازی خواز و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كه بكۆشێ بۆ ریفۆرم و كه‌وتنه سه‌ررێگای ده‌وڵه‌تی راسته‌قینه وهه‌ستانه‌وه‌ی له ناوبردوه.
لێره‌شدا مه‌به‌ست پاكانه‌ی شكستی حوكمران و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نیه ،
به‌ڵكو پێناسه‌كردنی دۆخێكی سه‌پێنراوه كه ده‌بێت هه‌موو چاره و پرۆژه‌كان بۆ
راستكردنه‌وه‌ی له‌ده‌وری چه‌قێك بخولێنه‌وه
كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵكی عێراق دانراوه. به‌گوزارشتێكی دی ، هاوكێشه‌ی
عێراق ئه‌وه‌نده‌ی هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی پارسه‌نگ راگری ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه
، ئه‌وه‌نده هاوكێشه‌یه‌كی دیموكراسی نیه كه به‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنی سپی چاره‌نوسی حوكمرانی یه‌كلابكرێته‌وه.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا ، كشانه‌وه‌ی یه‌كێك له سێ پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عێراق ( شیعه -
كورد - سوننه) هاوكێشه‌ی هه‌ڵبژاردن بێ مانا ده‌كات ، به‌لام سه‌ره‌رای به‌شداری
هه‌رسێكیان بۆ چه‌ندین خول كه‌چی هیچ گۆرانێكی پۆزه‌تیڤ و چاكسازیه‌كی راسته‌قینه
وهه‌نگاوی ده‌وڵه‌تسازی روینه‌داوه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌خراپه‌وه بۆ خراپتر شۆربۆته‌وه. گه‌ر سه‌یری
نه‌خشه‌ی سیاسی ساڵی ( 2005 ) بكه‌ین و به‌راوردی بكه‌ین به‌نه‌خشه‌ی سیاسی ئێستا
( 2021 ) ده‌بینین كه هه‌مان كێشه و گرفته سه‌ره‌كیه‌كان ، هه‌مان بكه‌ره ناوخۆییه‌كان،
هه‌مان هێزه ده‌ره‌كیه ده‌ستێوه‌رده‌ره
هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌دۆخی عێراقدا ، هه‌مان پرۆسه و هه‌مان بانگه‌شه
و هه‌مان ئه‌نجام له‌هه‌مان زه‌مین و به‌هه‌مان زه‌ین، بونیان هه‌یه! هیچ شتێكی
ئه‌وتۆ نه‌گۆراوه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاولاتی و ده‌وڵه‌تسازی. به‌ڵكو عێراق مێژوویه‌كی
دی له شكستی ده‌وڵه‌تداری و نیشتمانسازی تۆمار كرد . به‌ڵكو ئه‌و شكسته مێژوویه‌ی به‌رپرسانی عێراق و چینی سیاسه‌تكاری ئارا، له دروستكردنی ده‌وڵه‌تی
راسته‌قینه و خزمه‌تگوزار و خۆشگوزه‌ران ، دۆخێكی دروستكردوه كه هیوای چاره‌سه‌ری
سپیانه و دیموكراسیانه مه‌حاڵ بێت.
له‌هه‌مان سۆنگه‌وه ، یه‌كێك له‌ده‌رهاویشته‌كانی ئه‌م
لاوازی سه‌ركردایه‌تی و پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تداریه وایكردوه، كه كشانه‌وه‌ی هێزێكی وه‌ك ره‌وتی سه‌در له هه‌ڵبژاردن
، كشانه‌وه‌ی پارت و به‌شدارێكی سیاسی ئاسایی نه‌بێت له پرۆسه‌ی سیاسی و گه‌مه‌ی " دیموكراسی
" له‌عێراق ، به‌ڵكو ره‌نگه راسته‌وخۆ ببێته وه‌ستان و به‌رهه‌ڵستی سیاسی-
سه‌ربازی – جه‌ماوه‌ری ، یه‌كێك له‌هێزه سه‌ره‌كیه‌كانی شیعه و عێراق ، دژ به كۆی
پرۆسه‌ی سیاسی .
له واقعدا هۆكاری سه‌ركی پشت كشانه‌وه‌ی سه‌دریه‌كان ،
له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیێته‌وه كه ویستیان
به‌م هه‌نگاوه له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتدار و حوكمرانه‌وه خۆیان بگوازنه‌وه به‌ره‌ی خه‌ڵك و سته‌ملێكراوان و
ئه‌و ره‌خنه و كاردانه‌وه نێگه‌تیڤه جه‌ماوه‌ریانه
رابگرن كه دژیان دروستبوه له‌ئێستادا. به‌تایبه‌ت دوای شكستی به‌رده‌وامی حكومه‌ت
له‌و سێكته‌رانه‌دا كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست سه‌دریه‌كانه‌وه‌یه له‌پێش هه‌موشیان له‌بواری ته‌ندروستی و دارایی، هه‌ربۆنمونه
سوتانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی زیقار و ئه‌و هه‌موو قوربانیه، له‌كاتێكدا وه‌زیری ته‌ندروستی
سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره ، هه‌روه‌ها گرانبوونی نرخی دۆلار له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی
عێراق لای ئه‌وانه. هه‌روه‌ك سه‌دریه‌كان
بێ هیوا بون له چانسی ره‌وته‌كه‌یان بۆ پێكهێنانی
حكومه‌تی داهاتوو، هه‌م به‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتوه
ناتوانن بانگه‌شه‌كانیان بكه‌نه واقع كه ده‌یان گوت ره‌وتی سه‌در (100) كورسی په‌رله‌مانی ده‌باته‌وه ، هه‌م به‌وه‌ی
زۆر لایه‌نی ركاربه‌یان له‌ناو پێكهاته‌ی شیعه‌دا به‌روونی ئه‌وه‌یان پێگوتون كه
ته‌واو دژن به‌پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو له‌لایه‌ن سه‌دریه‌كانه‌وه له‌هه‌ر دۆخێك‌دا
بێت. به‌لام ئاخۆ دۆخه‌كه لێره ده‌وه‌ستێ ، یان سه‌در بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌هه‌موو
پرۆسه‌ی سیاسی‌دا دروست ده‌كات؟ له‌روانینی ئێمه‌دا سه‌دریه‌كان ناتوانن دۆخی عێراق
له‌وه باشتر بكه‌ن كه‌هه‌یه به‌ڵام ده‌توانن دایڕمێنن . هه‌ربۆیه‌ش زۆر لایه‌نی
ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌وه روونه‌دات و سه‌در بگه‌رێته‌وه بۆ
هه‌لبژاردن.
به‌گشتی هه‌رچه‌ند له زۆر ناوچه و له‌زۆر روه‌وه دۆخی
عێراق ده‌كوڵێ و كۆسپ بۆ هه‌لبژاردن دروست ده‌كرێ ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه زانیاریمان
هه‌یه تا ئه‌م چركه ساته خواستی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری هێزه سیاسیه‌كانی ناوخۆ ومه‌رجه‌عیه‌تی باڵای
نه‌جه‌ف و هێزه‌كانی ده‌ره‌وه له‌پێش هه‌موشیانه‌وه ئه‌مریكا ، ئه‌وه‌یه كه
هه‌لبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت.
له‌هه‌موو دۆخێكیشدا ئه‌نجامدانی باشتره له ئه‌نجامنه‌دانی
، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنیش به‌بێ سه‌در له‌عێراق سه‌خته . هه‌ربۆیه زۆر گرنگه سه‌در
له به‌شدارێكی گه‌مه‌ی هه‌لبژاردن و پرۆسه‌ی
سیاسیه‌وه نه‌بێته به‌رهه‌ڵستكار و په‌شیمان بكرێته‌وه. ئاماژه‌كانیش هه‌ر به‌و
ئاراسته‌یه‌ن كه سه‌در له‌و بریاره پاشگه‌ز بكرێته‌وه و به‌شداری بكات. به‌گشتی هه‌موو لایه‌ك ده‌ركی ئه‌و مه‌ترسیانه
ده‌كه‌ن كه له دۆخی ئه‌نجامنه‌دانی هه‌لبژاردن دێنه ئاراوه . ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خته نه‌كرێت له عێراقدا ، ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌كان
به‌تایبه‌ت له ناوه‌راست و باشوور، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان توند تر و سوور تر ، به‌ڵكو جه‌نگی ناوخۆ و داروخانی دۆخه‌كان ، ده‌بنه ئه‌گه‌ری
زۆر به‌هێز.
*توێژەر و شارەزا لەکاروباری سیاسی
نوێترین نوسینەکانی عه‌لی كه‌ريم
-
عه‌لی كه‌ريم
29/07/2021
-
عه‌لی كه‌ريم
18/07/2021