گردی دەباشان....غوسڵی پاک بونەوە یان بێ متمانەی و خۆفرۆشتن....!!

وتار/ 27/07/2021 495 جار بینراوە

عه‌بدوڵڵا گۆران

گردی دەباشان....غوسڵی پاک بونەوە یان بێ متمانەی و خۆفرۆشتن....!!

یەکێتی حزبی جیاوازیەکان لەمێژودا لە دەسپێک و دروستبونیەوە، هەرجارێک جیاوازییەکانی زیاد دەبن و بەرژەوەندیە حزبی و کەسی و بنەماڵەیەکان دەکەونە خەتەرەوە گردێک قوت دەبێتەوە، دواتر ئەو گردە دەبێتە غوسڵخانە بۆ خۆپاککردنەوە لەگەندەڵی و پیسیەکان، بەڵام لە ڕاستیدا مەرج نیە غوسڵیان دەربچێت.
سەردەمانێک جیاوازیەکانی (مام جەلال و نەوشیروان مستەفا) تەقیەوە، گردی زەرگەتە بوبوە فریاد ڕەس، باڵادەست و گەندەڵ و پیاوخراپ و پیاو باش و گەنج و نارازی هەموان رویان دەکردە گردی زەرگەتە، پاشەڵ پیس و باڵادەستە کۆنەکان غوسڵی خۆیان دەکرد بێ ئاگالەوەی غوسڵیان دەرنەدەچوو بە پیسی مانەوە و دواتر گەڕانەوە سەرکارەکانی خۆیان.

لە ئێستادا شەری ئامۆزاکانی ناو یەکێتی بومەلەرزەکەی ٨ تەموز گردی دەباشانی قوت کردوەتەوە، مەراسۆنی نزیک و تازە پیاکەوتەکان و فەریکە مەکتەب سیاسی و ئەندام سەرکردایەتیەکانی لای شێخ لاهور رێگەی دەباشانی کردوەتە ئۆتۆبان.
دووبارە بونەوی مێژوی دروست بونی گۆران بۆ غوسڵ دەرکرن، بەڵام ئەمجارە لە گردی دەباشان ، مەرج نیە غوسڵتان دەربچێت هاورێیان رەنگە بێ متمانەی یان خۆفرۆشی پێ بگوترێت.

عەبدوڵا گۆران

نوێترین نوسینەکانی عه‌بدوڵڵا گۆران

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌