(دادگای ئیداری) هیوای بۆ سلێمانی گه‌رانده‌وه...!!
وتار/
20/11/2016
1097 جار بینراوە
عه‌بدوڵڵا گۆران
(دادگای ئیداری) هیوای بۆ سلێمانی گه‌رانده‌وه...!!
عه‌بدوڵڵا گۆران
هه‌رێمی كوردستان له ئێسته‌دا لایی هه‌موان به هه‌رێمی
قه‌یراناوی ناوبانگی ده‌ركردوه، هۆكاری ئه‌م قه‌یران و ناوبانگه خراپه بونی
گروپێكی ده‌سترۆیشتوه له نه‌وه‌كانی بنه‌ماڵه‌كان به بێ حساب كردن بۆ یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی و سامانی گشتی و ئاینده بۆ وڵات و گه‌ل.
كۆیی ره‌خنه‌و و نوكی قه‌ڵه‌كانمان به‌رده‌وام رویان له
بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و حزبه‌كه‌یی و سه‌ركۆنه‌كردنیه‌تی به‌هۆی بونی زۆرترین ده‌سه‌ڵاته‌كانی
هه‌رێم و زۆرترین به‌ركه‌وتنی گه‌نده‌ڵی له ئاسته‌باڵاكاندا تا ده‌گاته بچوكترین
بنتی ئه‌م هه‌رێمه، پێویسته شه‌ریكه‌كه‌شی نیوه‌ی ئه‌و ره‌خنه باران بكرێت.
دوای هه‌ڵَََژاردنی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و بردنه‌وه‌ی ( بزوتنه‌وه‌ی
گۆران)له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كێشه‌كان بونه پراكتیكی راستی دروشمه‌كان
بۆ هه‌موان رون بونه‌وه كه ئایا دیموكراسی له پركتیكی حزبه‌كاندا قوبڵ كراوه یان
نا به تایبه‌تی لایی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان....؟ ( بزوتنه‌وه‌ی گۆران) بردیه‌وه،
به‌ڵام یه‌كێتی به حوكمی هێز و فشاری ده‌ره‌كییه‌كانی نه‌ی هێشت رێز له ئیراده‌ی
گه‌ل بگیرێت، ئیراده‌ی زۆرینه‌ی وه‌لانا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی، پارێزگا
دوای زیاتر له هه‌شت مانگ دانرا ئه‌ویش پێچه‌وانه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و یاساوه،
به رێكه‌وتنێكی ناچاركراو پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دارنران.
دانانی پارێزگار و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجونه‌كه دوور له ئیراده‌ی
ده‌نگده‌ران و عورفی و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان بوون، ئه‌و رێكه‌وتنه بێ بنه‌مایه
چه‌كه‌ره‌ی كێشه‌كانی دانا سلێمانی كرده گۆره‌پانی ململانێیه‌كی بێ مانا، گۆرینی
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه به پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆران
دوباره به به‌رگێكی نوێی به كێشه‌كاندا كرده‌وه، جیاواز له‌وانه‌ی پێش‌و كێشه‌كان
له‌ناواخنی یه‌كێتیدا سه‌ریان هه‌ڵداو فێڵه‌كان و یه‌كتر برینه‌وه‌كان كه‌وتنه
ناوخۆیی خزبیه‌وه.
له یه‌ك كۆبونه‌وه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى لابرا و له‌هه‌مان
كۆبونه‌وه دانرا به پارێزگاری سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن به بێ ره‌زامه‌ندی
خۆی لادراو كه‌سێكی تر بۆ شوێنی كاندیدكرا، به پێی یاساكانی ئه‌نجومه‌ن و عورفه یاسایه‌كان
ئه‌و دانیشتنه به په‌له‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بوو سه‌پاندنێكی خرابوو بۆ تێپه‌راندنی
قه‌یران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ڵه‌كه نه‌بن، به‌ڵام ئه‌و كات خرایه مزایه‌ده‌ی ناو باڵه‌كانه‌وه
و نه‌یان هێشت رێكاره یاسایه‌كان بگیرێنه‌به‌ر، دواتر ( ئه‌كره‌م شه‌ریف) تانه‌ی
له‌و بریارو ده‌نگدانه‌دا له (30-8-206) ئه‌نجومه‌نه‌كه تانه‌كه ناوبراویان به
نه‌رێنی وه‌ڵام دایه‌وه.
بۆ یه‌ك لایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌كه په‌نابرایه به‌رده‌م
دادگای ئیداری كه گرنكترین دادگایه بۆ كۆی هاوڵاتیان بۆ یه‌ك لایی كردنه‌وه‌ی كێشه
ئیداریه‌كان، دوای شه‌شه جار دانیشتن دادگا له به‌رژه‌وه‌ندی ( ئه‌كره‌م شه‌ریف)
بریاری دا‌و له ئێستادا به پێی بریاره‌كه‌ی دادگای ئیداری ناوبراو جێگری فه‌رمی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه، هیواكان كۆتایان نایه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موان له‌سه‌ر
بیر‌ورا راسته‌كان و دیده گشتیه‌كان به‌رده‌وامیمان هه‌بێت و كاری بۆ بكه‌ین له كۆتایدا
دادگاكان سه‌روه‌ریان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه، مافه‌خوراوه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه شوێن و
مه‌كانی خۆیان و خۆسه‌پێنه‌كانیش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه پێشتر هه‌یان
بوه و پێویسته له‌و چوارچێوانه‌ی خۆیان رێگه‌یان پێ نه‌درێت، سلێمانی جارێكی تر
هیوایه‌كی نوێی بۆ هه‌موان گه‌رانده‌وه ئه‌ویش له رێگه‌ی سه‌روه‌ركردنی دادگای ئیداریه‌وه.
نوێترین نوسینەکانی عه‌بدوڵڵا گۆران