جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم
وتار/
22/07/2021
519 جار بینراوە
سهركۆ یونس
جەژن وگەشتوگوزاری هەرێم
ســـەرکۆ یونس*
لەپشووی جەژنی قوربانی ئەمساڵدا،
سەرەڕای بانگەوازەکانی لایەنی تەندروستی عێراق و هەرێم و مەترسی زیاتر بڵاوبونەوەی
جیلی گۆڕاوی کورۆناڤایرۆس وبەرزبونەوەی ڕێژەی مردن وتووشبووان، بەدەیان وسەدان گەشتیاری
ناوخۆیی و شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ڕوویان لەناوچەگەشتیارییەکانی هەرێمی
کوردستان کردووە.
گەشتوگوزاری ئەم جەژنە، جیاواز
لەبۆنەکانی تر، لەبارودۆخێکی جیاوازدایە، لەلایەک بەهۆی بەرزبونەوەی لەڕادەبەدەری
پلەکانی گەرما و گۆڕانکاری لەکەشوهەوا وووشکەساڵی.
لەلایەکی ترەوە بڵاوبونەوەی
زیاتری کورۆناڤایرۆس و کێشە وقەیرانەسیاسی و ئابورییەکان، هێشتا ئەم کەرتە ئومێدبەخشەو
لەهەستانەوەدایە..
خۆشبەختانە، بەشی زۆری جۆرەکانی
گەشتوگوزار لەهەرێمدا بوونی هەیە، گەشتوگوزاری ژینگەیی، کەیەکێکە لەنیعمەتەکان، لەسەرووی
هەموو جۆرەکانی ترەوەیە.
بەپێ ی بڵاوکراوە ناڕەسمییەکان،
چاوەڕوان دەکرێت سەرەڕای ئاستەنگەکان، ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران بەگشتی و گەشتیارانی
عەرەبی عێراقی، سەردانی شوێن و جێگاو وسەیرانگاکانی هەرێمی کوردستان بکەن، وا چاوەڕوان
دەکرێت نزیکەی (200) هەزار گەشتیار بن.
یەكێک لەدەرئەنجامە باشەکانی
کەرتی گەشتوگوزار، ئەوەیە کەپارەی خەرجکراوی گەشتیاران، ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی
خاوەن شوێن و سەیرانگاو چێشتخانەو میوانخانەو ئۆتیل و مۆتێلەکان، حکومەت دەستکەوتێکی
ئەوتۆی نابێت.
تاڕادەیەک بەهۆی قەیرانی
دارایی و لێبڕین و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم، هەروەها بەهۆی
خۆپارێزی لەڤایرۆسی کورۆنا بەشێکی زۆری دانیشتوانی هەرێم، بەبەراورد بە دانیشتوانی
شارەکانی تری عێراق، کەمتر گەشت دەکەن و لەماڵەوە دەمێننەوە.
بەڵـــام بەسەیرکردنی ناوچەگەشتیارییەکانی
کوردستان، دەردەکەوێت کەڕێژەی (90%) ی گەشتیاران لەشارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە
هاتوون، وادیارە گوێ بە لایەنی تەندروستی و خۆپارێزی نادەن، وەک بڵێ کە کورۆناڤاترۆس
بوونی نی یە!
زۆر گرنگە، لەم بارودۆخە
قورسەی ژیانی خەڵک و قەیرانی دارایی، حکومەتی هەرێم بەگرنگییەوە لەم کەرتەستراتیژییە
بنواڕێت و بە پلان و بەرنامەی تۆکمە و کەسانی پسپۆڕ برەوی زیاتری پێ بدات، بۆئەوەی
هیچ نەبێت ئەم دەرفەتە وەک ڕێگاچارەی هەندێ کێشەو قەیرانی وەک بێ بازاڕی و بێکاری
و لاوازبونی ئابوری وکەمی داهات دابنرێت.
وا پێویست دەکات، بەچاوێکی
ئابورییانە تەماشای گەشتیاران بکرێت، کلتوری ڕێزو بەخێرهاتنی گەرمیان لێ بکرێت،
چونکە گەشتیارانی عەرەب، خاوەنی پارەن و لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمدا خەرجی دەکەن و
گیرفانی دەیان خاوەنکارو خاوەنباخ و دواتر گیرفانی خێزانەکان پڕدەکەنەوە وباری سەرشانی
دارایی حکومەت سووک دەکەن.
بەهۆی کۆرۆناڤایرۆسەوە زۆرێک
لەدەروازەکانی ئێران و تورکیا بەداخراوی ماونەتەوە، ئەوەی لەئێستادا بەردەستن، گەشتیارانی
عەرەبی عێراقین، کەبەهۆی گەرمای پرۆکێنی ناوچەکانیان بەناچاری گەشت دەکەن بۆ هاوینەهەوارو
شوێنەگەشتیارییەکانی هەرێم.
ئومێدەوارین، کلتوری ڕق و کینە
بەرامبەر گەشتیاران بەگشتی و گەشتیارانی عەرەب نەمێنێت، هەموو ئاسانکارییەک بکرێت
لەگواستنەوە وبەڕێکردنیان بەتایبەتی لەبازگەکان بۆئەوەی بەکەمترین کات بگەنە شوێن
و جێگای خوازراوی خۆیان.
لەهەمانکاتدا، دەستەی گەشتوگوزارو
بەڕێوەبەرایەتی و کادرانی گەشتوگوزاری هەرێم، بەبەردەوامی کار بکەن بۆ ڕاکێشانی گەشتیاری
زیاتر، حکومەتی هەرێم، هەوڵی وەبەرهێنان بدات وهاوکاری کەرتی تایبەت ببێت بۆ هەستانەوەی
ئەم کەرتەگرنگ و پڕ بایەخە....
*ئابووریناس
نوێترین نوسینەکانی سهركۆ یونس
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
05/09/2021
-
سهركۆ یونس
09/08/2021
-
سهركۆ یونس
22/07/2021
-
سهركۆ یونس
28/06/2021
-
سهركۆ یونس
10/06/2021