سێیه‌مین یه‌كشه‌ممه له‌مانگی حوزه‌یران - ڕۆژی باوكانە
وتار/
23/06/2021
451 جار بینراوە
م.ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی
♂️” سێیه‌مین یه‌كشه‌ممه له‌مانگی حوزه‌یران - ڕۆژی باوكانە“ 💁♂️
🌐3rd sunday in June, Father's Day🌐
🔶ڕۆژی جیهانی
باوكان
ڕۆژی باوك
(یوم الأب Father's Day) بریتیه له یادێكی جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تی،
هاوشێوه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی پیاوان، به‌ڵام به‌جیاواز له‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه تایبه‌تمه‌نده
به‌ڕێزلێنان له باوكان، كه ئه‌م یاده له ڕۆژی جیاوازدا له جیهان یاد ئه‌كرێته‌وه،
زۆرێك له وڵاته ڕۆژئاواییه‌كان ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه، دواتر ئه‌م ڕۆژه به‌ناوبانگ
بوو زیاتر بڵاو بۆوه به وڵاته جیاوازه‌كانی تر، له هه‌ندێ وڵات ئه‌م ڕۆژه گۆڕا
بۆ ڕۆژی دینی، له‌و وڵاتانه‌ی كه په‌یڕه‌وی كاسۆلیكین ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه له
سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له 19ی ئازار/مارس كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سینات یوسفی
دراتاش، هه‌ندێ وڵاتیش پارێزگاری له 19ی مارس ئه‌كه‌ن، وه‌كو شتێكی دووباره‌كراوه‌ی
بۆماوه‌یی، به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكای لاتینی، دوای ئه‌و داگیركارییه‌ی ئیسپانیا و
پورتوگالیه‌كان، زۆربه‌ی وڵاتانی تریش ئه‌م ڕۆژه‌یان دیاریكرد له‌سه‌ر بنچینه‌ی وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ سێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مانگی
حوزه‌یران/یونیو ، كه یه‌كیك له یاده‌كان دانراوه بۆ یادی باوكان له ساڵی 1912
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
زۆربه‌ی
گه‌لانی ڕۆژئاوا خۆشه‌ویستی و ڕێز و سوپاسیان بۆ باوكانیان ده‌رده‌بڕن به پێشكه‌ش
كردنی دیاری و كارتی پیرۆزبایی، ڕۆژی باوكان له شانشینی یه‌كگرتوو، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان
و كه‌نه‌دا، له سێ یه‌كشه‌ممه له مانگی حوزه‌یران، له وه‌ڵاتی ئوستڕالیاش ئه‌م
یاده ده‌كرێته‌وه له یه‌كه‌م ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ سپتمبر.
🔶بیرۆكه‌ی ڕۆژی
باوك:
بۆیه‌كه‌م
جار بیرۆكه‌ی دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ ڕێزلێنان له باوك له ساڵی 1909 پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن
سونورا لويس سمارت دود (Sonora Louise Smart Dodd) كه دانیشتووی
سبوكین بوو له ویلایه‌تی میتیجان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. كاتێ
گوێی گرتبوو له ئامۆژگارییه‌كی دینی له ڕۆژی دایك، سونورا ده‌یخواست كه ڕێز له
باوكی خۆی (وليه‌م جاكسُون سمَارت)بگرێت،
كه خێزانه‌كه‌ی سمارت له ساڵی 1898 كۆچی دوایی كردبوو، ولیه‌م به‌ته‌نیا په‌روه‌رده‌ی
شه‌ش مناڵه‌كه‌ی كردبوو، بۆیه نامه‌یه‌كی داواكاری پێشكه‌ش كرد بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك
بۆ یادكردنه‌وه و ڕێزلێنان له باوكان، هه‌ندێ له خه‌ڵكی جیاواز پاڵپشتیان كرد،
كۆشش و هه‌وڵدانی سونورا وای كرد بۆیه‌كه‌م جار له 19ی حوزه‌یران له ساڵی 1910
له شاری سبوكین له ویلایه‌تی میتشیجان له ئه‌مریكا یادی ڕۆژی باوك پیرۆزكرا،
دواتریش ئه‌م داب و نه‌ریته به‌چه‌ندین وڵات‌دا بڵاوبۆوه و یادكرایه‌وه.
🔶یادی ڕۆژی
باوك له وڵاته جیاوازه‌كان كراوه‌ته‌وه به‌گوێره‌ی ئه‌و مێژووه‌ی به‌رده‌سته:
5ی حوزه‌یران 2016 له سويسرا و ليتوانيا.
12ی حوزه‌یران 2016 له نه‌مسا.
17ی حوزه‌یران 2016 له سلفادور و گوانتیمالا.
19ی حوزه‌یران 2016 له وڵاته جیاوازه‌كان جگه له وڵاته عه‌ڕه‌بییه‌كان.
21ی حوزه‌یران 2016 له‌سه‌رجه‌م وڵاته عه‌ڕه‌بییه‌كان جگه له (فه‌ڵه‌ستین،
سوریا، یه‌مه‌ن، مۆریتانیا، سودان، سۆماڵ،
جیبۆتی).
23ی حوزه‌یران 2016 له پۆڵه‌ندا و نیكاراگوا.
31ی ته‌مموز 2016 له كۆماری دۆمینیكان.
🌹پیرۆزبێت
لە هەموو باوکان، هەمیشە تندروست باشبن🌹
نوێترین نوسینەکانی م.ئاواره محمدامین كه‌وه‌رتی