” 20ی حوزه‌یران - ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران“‌

وتار/ 20/06/2021 398 جار بینراوە

م.ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی

” 20ی حوزه‌یران - ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران“‌


🌐20th June, World Refugee Day🌐

🔶ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران
ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران هه‌موو ساڵێك له‌ ٢٠ی حوزه‌یران  ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ تایبه‌تمه‌ند ئه‌كرێت به‌ خه‌م و كێشه‌ و گرفت و پێداویستیه‌كانی په‌نابه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ وڵاته‌كانیان ژیانیان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌. هه‌روه‌ها تیشك ده‌خرێته‌ سه‌ر گرفته‌كانی په‌نابه‌ران و گه‌ڕان به‌دوای ڕێگه‌یه‌ك بۆ زیاتر پێشكه‌ش كردنی چاودێری كردنیان. ئه‌مه‌ش به‌ چاودێری كۆمسیۆنی باڵا بۆ كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) ئه‌نجام ئه‌درێت.
له‌ ساڵی ٢٠٠٠ ده‌ستكرا به‌م یاده‌، دوای بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ٤ی كانوونی یه‌كه‌م ساڵی ٢٠٠٠، هه‌روه‌ك بڕیاره‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠١ درا كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ل په‌نجاهه‌مین ساڵه‌ی رێكه‌وتنی جنێف په‌یوه‌ست به‌ باردۆخی په‌نابه‌ران. بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی ٢٠٠١ ئه‌م یاده‌ كرایه‌وه‌،ئه‌م ڕۆژه‌ش (٢٠ی حوزه‌یران) بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی ڕۆژی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقی كه‌ زۆربه‌ی وڵاته‌ ئه‌فریقییه‌كان ئه‌م یاده‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

🔶په‌نابه‌ر كێیه‌؟
پەنابەر یان داڵدەخواز بە ئینگلیزی(Refugee) لە پەیماننامەی پەیوەندیدار بە بارودۆخی پەنابەرەکاندا  شاره‌ومەندێکە کە بۆ ھەڵاتن یان ترس لە ئازار و ئەزیەتی ڕەگەزی، ئایینی، ھۆزی و نەتەوەیی یان لەبەر بەشداریکردن لە دەستەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەت یان ھەبوونی بیروڕای ڕامیارانە، ناتوانن پەناگایەکی ھێمنیان لە وڵاتی خۆیان ھەبێت، یان کەسێ کە وڵاتنامە و ھاووڵاتێتیی تایبەتی نییە و لە دەرەوەی وڵاتێک کە پێشتر لێی ژیاوە، دەژیت و بەھۆی ترس لە گیانی، بەباشتری دەزانی نەگەڕێتەوە بۆ وڵاتێ کە پێشتر لێی ژیاوە.

🔶مێژووی دانانی ڕۆژی په‌نابه‌ران:
له‌ ٤ی كانوونی یه‌كه‌م ساڵی ٢٠٠٠، كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ به‌ ژماره‌ ٥٥/٧٦ بڕیاریدا به‌ دیاریكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ بۆ په‌نابه‌ران، له‌ ساڵی ٢٠٠٠ بۆیه‌كه‌م جار ئه‌م یاده‌ كرایه‌وه‌،  كۆمه‌ڵه‌ی گشتی له‌م بڕیاره‌ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه‌ ئه‌م ڕێكه‌وته‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی په‌نجاهه‌مین ساڵیادی ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ست به‌ ڕه‌وشی په‌نابه‌ران، كه‌ تیایدا ئه‌م یاده‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌ ڕێزلێنان له‌ سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران، زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری و په‌یوه‌ستبوون و پاڵپشتی.
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی تا ساڵی ٢٠٠٠ له‌ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌فریقی ئه‌م یاده‌ ده‌كرایه‌وه‌، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تێبینی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ ڕێكخراوی یه‌كیه‌تی ئه‌فریقی ڕه‌زامه‌نده‌ كه‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ڕۆژی په‌نابه‌رانی ئه‌فریقی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ٢٠ی حوزه‌یران.
له‌ كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی ڕۆمانیا یادی ڕۆژی جیهانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران هه‌موو ساڵێك له‌ مانگی كانوونی دووه‌م ده‌كرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پاپا بیوسی ده‌یه‌م له‌ ساڵی ١٩١٤ ئه‌و ڕۆژه‌ی داهێنا.

🔶ئاهه‌نگ و یادی ساڵانه‌:
هه‌موو ساڵێك له‌ ٢٠ی حوزه‌یران، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌ بۆ په‌نابه‌ران و كۆمه‌ڵێك هاوڵاتی له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان میوانداری ئه‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ بخه‌نه‌ سه‌ر ملیۆنان په‌نابه‌ر و بێ ماڵ له‌ ناوه‌وه‌ له‌ هه‌موو دونیا كه‌ ناچاركراوه‌ به‌ هه‌ڵهاتن له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌هۆی جه‌نگ و ململانێ و ئازار و ئه‌زیه‌ت.
ئه‌م یاده‌ ساڵانه‌ جیاده‌كرێته‌وه‌ به‌كۆمه‌ڵێك له‌ڕووداو له‌ زیاتر له‌ ١٠٠ وڵات، كه‌ تێیدا به‌رپرسانی حكومه‌ت توێیدا به‌شدارده‌بن، چالاكوانانی هاوكاری مرۆڤایه‌تی، كه‌س به‌ناوبانگه‌كان، هاوڵاتی و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌زۆره‌ملێی ده‌ركراون.
كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران هه‌موو ساڵێك له‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران به‌یاننامه‌ و نامه‌ی تایبه‌ت به‌و ڕۆژه‌ ده‌رئه‌كه‌ن:
٢٠١٨: ڕۆژ، ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، كاتێكه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران.
٢٠١٩: فیلیبو گراند په‌یمانیدا به‌به‌خشینی هه‌ر شتێك كه‌ له‌ده‌ستی ئه‌و داهه‌یه‌ به‌هاریكاری بۆ ملیۆنان په‌نابه‌ر به‌ته‌نیا" نه‌ك به‌ته‌نیا بۆ جێهیشتن به‌ڵكو بۆ گه‌شانه‌وه‌یان"

🔷له‌ ساڵانی ڕابردوو ئه‌م یاده‌ له‌ژێر ئه‌م درووشم و په‌یامانه‌ پیرۆزكراوه‌:
2001: ڕێزگرتن
2002: هه‌ماهه‌نگی
2003: گه‌نجانی په‌نابه‌ر، دواڕۆژ بنیات ئه‌نێن.
2006: هیوا.
2007: دلۆڤانی.
2008: پارێزگاری.
2009: لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ.
2010: یه‌ك په‌نابه‌ر ناچار به‌ هه‌ڵهاتنی زیاتر مه‌كه‌.
2012: یه‌ك خێزان به‌رانبه‌ر جه‌نگێكی گه‌وره‌یه‌
2013: یه‌ك خوله‌ك ببه‌خشه‌ بۆ پاڵپشتی خێزانێك كه‌ ناچار به‌ هه‌ڵهاتن كراوه‌.
2014: كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران به‌ره‌و‌ جیهانێكی باشتر.
2015: له‌گه‌ڵ ئازایه‌تی پێشوازی ده‌كه‌ین هه‌مووان و كۆده‌بینه‌وه‌.
2016: له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران هه‌مووان ده‌وه‌ستین.
2017: له باوه‌شگرتنی په‌نابه‌ران بۆ یادكردنه‌وه‌ مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شمان.
2018: ئیستا زۆرتره‌ له‌و كاته‌ی ڕۆیشت، هه‌مووان پێویسته‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران بوه‌ستین.
2019: یه‌ك هه‌نگاو بده‌ به‌ ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران.

🔶ژماره‌ی په‌نابه‌ران:
به‌پێی سه‌رژمێری ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆی جیهان نزیكه‌ی 22,5 ملیۆن په‌نابه‌ر هه‌نه و 1,2 ملیۆن كه‌س له‌وانه‌ پێویستیان به‌ نیشته‌جێبوونه‌. له‌ناو ئه‌و (10) وڵاته‌ كه‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدان له‌ په‌نابه‌ر ئه‌مانه‌ن؛ ئوردن 2,8 ملیۆن كه‌س، لوبنان زیاتر 1,4 ملیۆن كه‌س، پاكستان 1,4 ملیۆن كه‌س، وڵاتی توركیا زیاتر له‌ 3,2 ملیۆن كه‌س، ئۆغه‌ندا زیاتر 1,2 ملیۆن كه‌س، وڵاتی ئێران 978700كه‌س، ئه‌ڵمانیا 864700كه‌س، ئیثیوبیا 841300 كه‌س، سودان 538800كه‌س، كۆنگۆ 533700 كه‌س.

♦️ئاماده‌كردنی: م. ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی - ماسته‌ر له‌ ئیثنۆبۆتانی
♦️سه‌رچاوه‌: ویكیپیدیا - Amnesty
🌼بەهیواین هەمووان لەسەر ماڵ و نیشتمانەکەی بە ئازادی و ئاسوودە بژن

نوێترین نوسینەکانی م.ئاواره‌ محمدامین كه‌وه‌رتی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌