بزوتنەوەی گۆڕان بەرەوکوێ ؟

وتار/ 20/06/2021 429 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

 بزوتنەوەی گۆڕان بەرەوکوێ ؟

هۆشەنگ جاهویی

ئەوەی لەناوهەناوی نوغبە ڕۆشەنبیریەکەو بەشخوراوان و خاوەن فکرەکاندا سەری هەڵداو توانی بەشێکی زۆری ئەونوغبانەبەلای خۆیدا ڕاکێشێت و بەورەیەکی زۆرەوە ڕووبەڕووی دووهێزی تاوانباری ئەم هەرێمە ببنەوەو قیت بێتەوە.
دروشمەکانی ئەم بزوتنەوەیە گەلێک بوون ،یەکێک لەوانە لەدژی گەندەڵی و جەردەیی ئەم دووحیزبە دەهاتەگۆو بەڵێنی بەخۆیی و بەجەماوەرەکەی دابوو نەچێتە دەستەڵاتێک کەپێکهاتەی گەندەڵی بێت ، بەڵام هێندەی پێ نەچوو ،ئەم بزوتنەوەیە وێڕای ئەوەی نەیتوانی خۆی ڕابگرێت و بەژدارنەبێت لەدەستەڵاتێک کەنوقمی گەندەڵیە، هاوکات نەشی توانی پشتیوانی جەماوەرەکەی بێت و ڕۆژبەڕۆژ ئەم بزوتنەوەیە لەکورتی دەدات.
ئەودەستەڵاتەی کەگۆڕان تێیدابەژدارە پڕیەتی لەگەندەڵی ، گەندەڵی لەناوخۆداو گەندەڵی لەخاڵەسنوریەکان و گەندەڵی لەداهاتی گشتی ، کەچی ئەم بزوتنەوەیە وەک بڵێی دووچاری سەکمەبوبێت ، نەدەتوانیت بێتەدەرەوەو نەدەتوانێت لەحکومەتێک بەژداربێت کەخاوەن خۆی بێت و کاردانەوەی لەدژی ئەوان و لەپێناو نوغبەکەیدا هەیبێت .ئەمەچ جای ئەوەی خاوەن بەهێزترین کەناڵ و ڕاگەیاندن بوو کەچی ئەوەشیان نەماو پوکانەوە.
ئێستاش نەچوەبچێت دەتوانێت هاوشێوەی ڕابردووی بگەڕێتەوە ئۆپزسیۆن بونی و بێتەوە  سەرقاچی خۆی ، ئەگەروانەبێت ئەوابەدڵنیاییەوە ئەم بزوتنەوەیە وەک چۆن بەلێشاوو لەپڕێکا گەشەی کرد ،ئەوابەدڵنیایەوە بەلێشاوو لەپڕێکیشدا کەم دەکات و دەپوکێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌