وڵامێک بۆ ( جۆن ستیوارت میڵ )

وتار/ 16/06/2021 611 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وڵامێک بۆ ( جۆن ستیوارت میڵ )

هۆشەنگ جاهویی

جۆن ستیوارت میڵ بەئاشکرالەدژی ئاین دەوەستێت و ئەو زانست لەئاین بەپێشەنگ دەزانێت و دەڵێت سەردەمی زانستەو ئاین بەسەرچووە.

جۆن ستیوارت میڵ لەکتێبەکەیدا دەڵێت : ئاین چەشنە پاشماوەیەکی ڕۆشەنبیریەو کاتی بەسەرچووە .زانست هاتۆتە جێگای ئاین ، ئێستا ڕێگای بیرکردنەوە زۆرچالاکە ، دەربارەی دوونیا زانیاریمان پێشکەش دەکات ، لەیەک کاتتدا عەقڵانیەو حەزیشی لەڕاستی یە.
هەروەها دەشڵێت : ئاین دەپوکێتەوەو زانست جێگای دەگرێتەوە.

جۆن ستیورات میڵ لەکتێبەکەیدا هەڵەیەکی مەزن تۆماردەکات ، ئەوبێ خەیاڵەلەوەی ڕۆژانە زۆرینەی ئەوانەی بانگەشەی زانستیان لێ دەداو لەدژی ئاین دەئاخافتن ، ئەمڕۆ بیروهزریان پێچەوانە بۆتەوەو چەندان کەسیان باوەڕیان هێناوەو ئاین پەیڕەودەکەن.
هەرچەندە خودای مەزن پێمان دەفەرموێت بۆزانست هەوڵبدەن ، نەوەک زانستێک حەقیقەتی خودا ڕەت بکاتەوە، هەموو ئەوڕاستیانەی کەزانست دەیانڵێت بەسەدان ساڵ کتێبە ئاینیەکان وتویانە.
پرسیارەجەوهەریەکە ئەوەیە ، ئەوزانستەی ( جۆن ستیوڕات میڵ )  بانگەشەی بۆدەکات ، ئایا لەتوانایداهەیە پێشولەیەکم بۆدروست بکات ڕووحی لەبەربێت ؟ هەڵبەتە لەتوانایانیە .
پرسیاری تر بۆزانست ئەوەیە ، ئایا زانست دەتوانێت مردوویەک زیندووبکاتە ، بەپێچەوانەشەوە ، دەتوانێت ڕێگربێت نەهێڵێت زیندیەک نەمرێت ؟ هەڵبەتە ئەمەشیان ناتوانێت و تادوونیابەدوونیاش هەیە هەرناتوانێت .
ئەوزانستەی ناوبراو پشتی پێ دەبەستێت نەوەک لەچاوئاین و خودا هیچ نیە ، بگرە جگەلەوانەی باسمان کردن ،لەتوانایدانیە چەندان نەخۆشی کوشندەش چارەسەربکات و دەستەوەستان لەبەردەمیدا ماوەتەوە.
هەروەها ئاین باوەڕداری ڕۆژانە لەگەشەسەندن دایەو پۆل پۆل بێ باوەڕان باوەڕدەهێنن و دێنە ناو ئاینەوە ، بەتایبەتی ئاینی ئیسلام .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌