وڵامێک و ڕەخنەیەک لە(چارڵی چاپڵین)
                 
               
             
            
            
            
                وتار/
                  
                      02/06/2021
                
                878 جار بینراوە
            
            
            
            
 
         هۆشەنگ جاهویی
            
                     وڵامێک و ڕەخنەیەک لە(چارڵی چاپڵین)
هۆشەنگ جاهویی
چارلی چاپڵین ئەو بەهەشت و دزەخی ودا ڕەت دەکاتەوەو ئارەزوودەکات وەک پێغەمبەرێک
پەیامی خۆی هەبوایە بۆ ئازادی و شادی. تەنهافێریشم دەکردن تەنیا مرۆڤ بن.
"چارلی چاپلن" دەڵێ :  ئهگهر پێغهمبهر بوومایه، پهیامهکهم شادی
دهبوو، مزگێنییهکهشم ئازادی. موعجیزهشم وەپێکهنین خستنی منداڵان... نه کهسم
به دۆزهخ دهتۆقاند، نه بهڵێنی بهههشتیشم به کهس دهدا... تهنها فێرم دهکردن
بیربکهنهوه و "مرۆڤ" بن!
لێرەدا چاپڵین خۆی هاوشانی لەڕیزی پێغەمبەران دەبینێت و ئارەزوودەکات وەک پێغەمبەران
پەیاموو موعجیزەو مزگێنی هەبووایەو کەسیشی بەناوی بەهەشت و دۆزەخ نەدەتۆقاند.
چارلی چاپڵین بێ خەیاڵە لەوەی کەبەهەشت و دۆزەخ بوونی حەقیقی هەیەو لەکۆتایی
مردنی کەسەکان هەموان بۆسەر هەبووی ئەم دوانە واتا بەهەشت و دۆزەخ دابەش دەبن ، هەروەها
پەیامی هەموو پێغەمبەرانیش بۆئادەمیزاد ئەوەبووە مرۆڤێکی لەخوداترس بن ، نەوە بەتەنیا
مرۆڤ ،چونکە مرۆڤ بوون بەبێ خوداناسین پێی دەوترێت مرۆڤی ڕووت ،مرۆڤێکیش ئاوەهابوو
نازانێت گوناح و تاوان و حەڕام چیە ؟! 
پەیامی پێغەمبەران موژدەو ۆشی بووە بۆگشت مرۆڤەکان کەبەدڵنیایەوە بەهەشتێکی
خۆشترلەودونیایە بوونی هەیەو مرۆڤی ژیر لەکیس خۆی نادات ، هەروەها پەیامی پێغەمبەران
بەرزترین موژدەو خۆشی سەرڕووی کەسەکانن ، نەوەک بەپێچەوانە للک بدرێتەوە .
جگەلەوەش ئەوئازادیەی چاپڵین بەوجۆرەی نواندنی بۆدەکات ،ئەوامرۆڤ تێیدا
دووچاری تاوان و گوناح و لادان دەکات و مرۆڤ دەکاتەوە بەئاژەڵ نەوەک ئەومرۆڤەی چاپڵین
ئیدیعای بۆدەکات.
  
            
 
             نوێترین نوسینەکانی  هۆشەنگ جاهویی 
            
      
         
		
        
              
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		22/08/2022
			
			 
			   
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		15/08/2022
			
			 
			   
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		13/08/2022
			
			 
			   
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		07/08/2022
			
			 
			   
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		28/06/2021
			
			 
			   
			- 
			
	
			
			
			هۆشەنگ جاهویی
		23/06/2021