ئەو یاریانە هەموومان دەکوژێ
وتار/
02/06/2021
501 جار بینراوە
توانا موسلیح
ئەو یاریانە هەموومان دەکوژێ
توانا موسلیح
ئێریش فرید یێژێ: "منداڵەکان بۆ یاری بەردیان دەگرتە بۆقەکان، بەڵام بۆقەکان
بەڕاستی دەمردن!"
ــ یاری ڕادەست نەکرنەوە یان کێشانەوەی داهاتی نەوت لەو مانگەدا، گەر بۆ
فشار دروست کردن و هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی یەکێتی و گۆڕان و تەنسیقاتی هەڵبژاردنی
دادێ بێ، باجەکەی خانەنشینێک و خاوەن پێداویستی تایبەت و فەرمانبەرێکی کڵۆڵ دەیدا،
یان هیچ نەبێ وەک ئەوەی خۆتان دەیڵێن نیو ملیۆن دەنگدەری خۆتان زەلیل دەکەن..! تۆ
بلێی ئەو یاریکەرانە ئەوە نەزانن..؟
ــ یاری نەگێڕانەوە یا کورتهێنانی داهاتی سلێمانی گەر بۆ سەلماندنی قۆرخکاری
لەمەلەفی نەوت و ئیسپاتی قسەکانی سەرکردەکانتان بێ "ئێمە ئاگاداری مەلەفی نەوت
نین"، یا بۆ فشارو هەلهەلەی لامەرکەزیەکەبێ دیسانەوە ئەوە ئەو بەدبەختانەن کە
لە تەپ و تۆزی ئوتومبێلەکانتان غەرق دەبن، ئەو پیاوە خێر لەخۆ نەدیوانە دەمرن کەرۆژانە
بەدیار حسابی سەری مانگەوە ژیان بەڕێ دەکەن...!
ــ سیاسەت گەر لە سادەترین پێناسەیدا بریتی بێ لەهونەری بەرێوەبردن، ئەو مەهزەلەیەی
ئێرە لەهیچ قوژبنێکی سیاسەت و بەڕێوەبردندا جێی نابێتەوە....
دواجار بەو یاریانە هەموومان دەمرین،
تکایە بوەستن و چیتر بەردمان تێمەگرن...!
نوێترین نوسینەکانی توانا موسلیح
-
توانا موسلیح
02/06/2021
-
توانا موسلیح
30/05/2021
-
توانا موسلیح
16/04/2021