گاڕان بەخڕی ڕۆیی، پیرەژن دەیگۆ گۆلکە سۆرێم لۆ ببیننەوە...!
وتار/
30/05/2021
627 جار بینراوە
توانا موسلیح
گاڕان بەخڕی ڕۆیی، پیرەژن دەیگۆ گۆلکە سۆرێم لۆ ببیننەوە...!
تورکیا بەدرێژایی مێژووی دروست بوونی بچوکترین دەرفەتی لەناوبردن و لەقالبدانی
کوردی وەک نەتەوە لەدەست نەداوە، لۆیێ سەیر نیە گەر دوای داگیرکاری و سوتماک کردن
و کوشتنی کوردان دارەکانیش وەک غەنیمەت ببڕێتەوە...
لەسەردەمی دەسەڵاتی کوردیدا تورکیا داهاتی سەر زەوی و ژێر زەوی بەبەرچاوی هەموومانەوە
دەیان ساڵە فەرهود دەکا، فرۆشتنی نەوت و بوونی ئەو هەموو کۆمپانیا تورکیانەی بواری
نەوت کەپارەی خەیاڵی دەکێشنەوە گەواهی دەرن (ڕۆژانە دەیان جار مێدیاو پەڕلەمانتاران
دەیڵێنەوە)...
پارەی موچەو قوتی خەڵکیش هەرلەڕێگای کڕینی خواردن و کەل و پەلی تورکی جارێکی
دی دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا...!
لەدەستوری عیراق و یاسا نێودەوڵەتیەکان و تەنانەت پڕۆگرامی نەتەوەیەکگرتووەکان
بۆ ژینگە UNEP ئەو کردەیەی تورکیا هاوشێوەی
هەموو فعلەکانی تری پێشێلی یاساو سەروەری و بەزاندنی سنورەکانی مرۆڤ بوونە، دڕندانەترین
کارە دەرهەق بەژینگەو تەواوی بوونەوەرانی ئەو ژینوارە، سەیرە حکومەتی هەرێم و عیڕاق
و تەنانەت ووڵاتە زلهێزەکانیش صوممون بوکمون کەڕو ڵاڵ بوون...!
عەجیبتر لەوانە ئەوەیە گاڵتە بە ژینگەو ژیانی ئەو هەموو گوند نشینانە بکەی
بێژی ئاخر ئەو دارانە پەکەکەن...! لەهەر ووڵاتێکی سیستماتیکدا ئەو تەڕحە لێدوانە لەبەرپرسێکی
حکومەتەوە بیسترابا جانتایان دەخستە دەستی بەحکومەتەوە و ڕەوانەی ماڵیان دەکردەوە...!
گەر نەگەڕێنەوەو بەکۆی ستراتیژو پەیوەندیەکانمان لەگەڵ تورکیادا نەچینەوە،
گاڕان بە خڕی دەڕوا، هەینێ گۆلکە سۆر بەزەحمەت دەبینرێتەوە...!
نوێترین نوسینەکانی توانا موسلیح
-
توانا موسلیح
02/06/2021
-
توانا موسلیح
30/05/2021
-
توانا موسلیح
16/04/2021