خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی باخەوانی گوڵەکان

وتار/ 30/05/2021 695 جار بینراوە

جوتیار قادر

خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی باخەوانی گوڵەکان

باخەوانی گوڵەکان بەرهەمی نوسەر (پشتیوان هەڵەبجەییە) کە پێک هاتووە لە 284 پەڕە لە ساڵی 2020، چاپکراوە یەکێکە لەو ڕۆمانانەی کە بە زمانێکی سادە نوسراوە دوورە لە وشەی بێگانە، کە بەشێوەیەک رووداوەکانی شۆڕشی شاخ و جەنگەکان دەگرێتەوە.

لەم سەدایە و بە تایبەتی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی قەیرانە جۆراو جۆرەکان، مرۆڤ جوانیەکانی سروشتی لە بیر کردووە بێ ئاگاین لەوەی کە زۆرێک لە توێژەرانی دەروونی و فەیلەسوفەکان لەو بڕوایەدان کە جوانی سروشت تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی مرۆڤ خۆی تێدا بدۆزێتەوە، بەڵام لە سەرەتایی ئەم ڕۆمانە لە رێگەی کارەکتەری ناو ڕۆمانەکە (مەلە کیان) خوێنەر دەباتە نێو جوانی سروشت، بەشێوەیەک جوانی رووبارەکان و گوڵ و گیاندار و باڵندەکانمان نیشان دەدات، کە وا لە خوێنەر دەکات بگەڕێتەوە بۆ جوانیەکانی سروشت.

لەم ڕۆمانە نوسەر بە دارشتنەوەیەکی جوان ناشرینیەکانی شۆرش و جەنگەکان دەخاتە روو، بە شێوەیەک شۆرش گێڕی رابردوو  جەلاد و مافیاکانی ئێستا نیشان دەدات، کە لە شاخەوە بەچی ئەقڵێت و بیرکردنەوەیەک هاتوونەتە ناوشار، لە ئێستادا بەشێوەیەک حکومڕانی دەکەن!
نوسەر شێوازێکی سەرنج راکێش بە خوێنەر دەڵێت، حکومرانی ئێستا شۆرشگێر نەبوون، بەڵک و شۆڕشگێڕەکان ئەو گەنجە باخەڵ خاڵی و خێر لەخۆ نەدیوەکان بوو، کە لە دێڕێکی نوسینەکەدا مەلە کیان دەپرسێت "ئەو گەنجانەی دەکوژران بینیت گیرفانی پڕ بێت لە پارە؟، هیچ خزم و دۆستی سەرکردەیەکت دەبینی لە پێشی جەنگەوە بێت؟"

لە بەشێکی دیکەی ڕۆمانەکەدا نوسەر ناشرینیەکانی جەنگ نیشان دەدا، کە بەشێوەیەک هەموو ئەوانەی جەنگیان لەگەڵدا ئەنجام دەراوە بە ویستی خۆی نەبووە، بەلکو بەزۆری مشەخۆر و خاکفرۆشەکان بووە، ئاخر قورسە تۆ کەسێک بکوژی، کە ژنێک چاوەڕوانی بێت، قورسە تۆ گەنجێک بکوژی، کە دایکی چاوەڕوان بێت بگەێتەوە لە ئامێزی بگرێت، قورسە تۆ کەسێک بکوژی منداڵەکانی چاوەڕوانی بن.!

لە درێژەی ڕۆمانەکەدا نوسەر نیشانمان دەدات کە شۆرەش بە چەک ناکرێت، دەکرێت شۆڕشی عیلم و ماعریفە بکرێت، دەکرێت شۆڕش بە باخەوانی گوڵ بکرێت هەموو کوچە و کۆڵانی شار بە گوڵ بڕازێنێتەوە.

جوتیار قادر

نوێترین نوسینەکانی جوتیار قادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌