چی دەبوو ئەگەر هەموو سیاسیەکان وەک عەبدولستار مەجید بونایە؟

وتار/ 24/07/2020 573 جار بینراوە

جوتیار قادر

چی دەبوو ئەگەر هەموو سیاسیەکان وەک عەبدولستار مەجید بونایە؟

جوتیار قادر
لە سەرەتاوە دەمەوێت ئەوە بڵێم کە من بۆخۆم ئەندامی کۆمەڵی ئیسلامی نیم و بێلایەنم، بەڵام بە پێویستم زانی هەمووان عەبدولستار مەجید بناسن.

بەگوێرەی ئەوەی ماوەی چەند ساڵێکە لە میدیا کاردەکەم وە زۆرێک لە کەسایەتییەکانم لەناو زۆربەی لایەنە سیاسیەکان ناسیوە، دیارە هەموو لایەنە سیاسییەکانیش کەسانی باشی تێدایە، بەڵام عەبدولستار مەجید لە هەموو کەسێکی سیاسی جیاوازە.

یەکەمین جار کە قسەم لەگەڵ عەبدولستار مەجید کرد لە ماڵپەڕێک کارم دەکرد کە پێویستم بە لێدوانی بەڕێزیان بوو، ئەو جیاواز بوو، کەسێکی سادەبوو کاتی خۆی بەخشی بە بە وەڵامی پرسیارەکانم، وە هەرکات تێلم کردبێت بۆ لێدوان بۆ ئەو بەڕێزە مەجالی نەبووبێت خۆی تێلی کردوەتەوە و بە زمانێکی شیرین داوای لێبوردنی کردووە کە بەڕاستی شەرمم کردووە کە بەو شێوەیە سادەبووە، ڕەنگە هاوڕێ ڕۆژنامەنوسەکانیشم شاهیدی بۆ ئەوە بدەن.

عەبدولستار مەجید و وەزیری کشتوکاڵ:
لە کابینەی هەشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاتێک وەزیری کشتوکاڵ بوو سەرەڕای ناکۆکی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکرات کە گرفتی یاسای سەرۆکایەتییان هەبوو لە پەرلەمانی کوردستان بەڵام بە شاهیدی زۆربەی جووتیاران و شاهیدی هەمووان کەسێکی سەرکەوتوبوو لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکەی کە توانی خزمەتێکی باش بە جوتیاران بکات.
ئەوەبوو لە کاتی پێگەشتنی بەروبومی خۆماڵی هەناردەی چەند بەر و بومێکی لە تورکیاو ئێران ڕاگرت، کە بەپێی زانیارییەکان خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان چەند جارێک پەیوەندی کردبوو بە نێچیرڤان بارزانی تا بتوانن بەروبومەکانیان ساغ بکەنەوە و ڕێگری نەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا 11 جۆر بەروبومی خۆماڵی لە هەرێمەوە هەناردەی دەرەوە دەکرا.

عەبدولستار مەجید و سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ

لە کابینەی نۆی حکومەتی هەرێم کۆمەڵی ئیسلامی بە حەوت کورسی بوو بە ئۆپۆزسیۆن هەرچەندە تێبینی هەیە لە ئەدای هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بەڵام ئەتوانین بڵێین کۆمەڵی ئیسلامی بە ژمارەیەک کورسی کەمەوە لە پەرلەمان توانیوێتی تا ڕادەیەک بەپێی ژمارەی کورسییەکانی بەرگری لە هاوڵاتیان بکات و لەسەر مافەکانیان بێدەنگ نەبن، وە خودی عەبدولستار تەحەدای حکومەتی هەرێمی کردووە کە بۆ ماوەی دووساڵ دەسەڵاتی پێببەخشن ئەوا دەتوانێت مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشبکات و پرۆژەی ئاوەدانیش بەردەوام بێت کە بەڕاستی ئەمەش سەلماندنی ئەوەیە کە گەندەڵییەکی زۆر لە هەرێمی کوردستاندا هەیە بەو واتایەی کە هەرێم دەتوانێت چاکسازی تێدا بکرێت، بەڵام بە ئەنقسەت نایکەن.

عەبدولستار مەجید و خانەنشین

دەبوو بە هەقی خۆی ئێستا عەبدولستار مەجید بەپلەی وەزیر خانەنشین بوایە بەڵام هەر زوو مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە، کاتێک خانەنشینیەکەی ڕەتکردەوە پارەی مانگێکیان بۆ ناردبوو بەڵام ئەو پارەی ئەو مانگەشی ڕەتکردوە و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە وەزارەتەکەی ئەودابوو گەڕاندیەوە بۆ حکومەت.

عەبدولستار مەجید و کاری خێرخوازی

عەبدولستار مەجید کەسێکی خێرخواز بوو جیاواز لە سیاسییەکانی تر ئەو ڕۆژانە لەگەڵ ئەو کاروانانەدابوو کە خۆراکیان دابەش دەکرد خۆی لە دوای سەیارەیەکەوە بوو کارتۆنە خۆراکی دادەگرت، ئەوەی من بزانم کۆمەڵێک کاری خێری کردووە کە  حەزی نەکردووە باس بکرێت.

ئەنجام
ئەگەر سیاسیەکانی ئێمە وەک عەبدولستار مەجید بوونایە ئایا ئێستا ئەم گرفتانەی هاوڵاتیانی تێدایە بەم شێوەیە دەبوو؟
چی تێدایە هەموو سیاسییەکان واز لە پارە و پلەو پۆست بهێنن وەک ئەم بەڕێزە دڵسۆزی خەڵک و نیشتیمان بن؟!.

نوێترین نوسینەکانی جوتیار قادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌