ووڵامێک بۆ (سلاڤۆی ژیژەک )ی فەیلەسوف.

وتار/ 06/05/2021 595 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ (سلاڤۆی ژیژەک )ی فەیلەسوف.

هۆشەنگ جاهویی
ئەوفەیلەسوفە بەخۆشحاڵی خەڵک شادومان نیە ،بەڵکو ئەوحەساسەتی پێی هەیەو لەگەڵی ئارام نابێت.

سلاڤۆی ژیژەک دەڵێت : ئەو شتەی خەمبارم دەکات بینینی خەڵکانی گەمژەیە، کە بێهودە خۆشحالن ..

ئێمە قسەکردنمان لەسەرخودی ( گەمژەنیە ) چونکە گەمژە بمانەوێت یانەمانەوێت ئەوان زۆرینەی جار وەک هەمیشەیی یاعینادێکی کەمن یاشادومانن، هەروەها قسەشمان لەسەری نیە کاتێک خۆشحاڵن ، بەڵکوو قسەکردنمان لەسەر خودی ئەوفەیلەسوفەیە کاتێک بەخۆشحاڵیەکانی کەسەکان نائارام دەبێت.
ئەمە پێی دەگوترێت گرفتێکی دەرونی ، چونکە ناکرێت کەسەکان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕن جائەگەر گەمژەش بن ئێمە پێی نیگەران بین ،چونکە بانیگەرانیەکانمان بۆئەوکاتانەبێت کاتێک خەڵکانێکی لەوجۆرە پێویستیان بەپێداویستی هەبێت ، یاخود دەتوانین لەناخماندا وابین بەڵام درکاندنێکی لەوجۆرە خۆی لەخۆیدا گرفتێکە لەناوماندا. هەروەها ناخۆشحاڵی کەسەکانیش بێ هۆکار گرفتێکی دەرونیە.
جگەلەوەش ئێمەدەبێت هەندێ جار هەوڵی گۆڕینی گەمژەکان بدەین ، نەوەک هێشتنەوەیان و جێهێشتنیان بەوجۆرە.

ژیژەک لەشوێنێکی تردا بەدوورودرێژی باس لەخوی نهێنی دەکات، ئەوپێی وایە دەستپەڕ کارێکی باشی مرۆڤەکانە.

 من پێم باش نیە  مرۆڤ خوو بەم شتەوە بگرێت ، دەکرێت مرۆڤ بەرلەوەی خوی نهێنی بکات هاوسەرگیری پێک بێنێت بۆئەوەی لەم خوەی دورکەوێتەوە ،،چونکە هاوسەرگیری چارەسەری کۆی کێشەکانە، نەوەک بەتەنیالە خوی نهێنی ،چونکە هاوسەرگیری لەلادانی سێکسیش بەدوورت دەگرێت و مرۆڤ دەتوانێت وەچەش بخاتەوە ، چونکە ئەمە سروشتی مرۆڤەو هاوسەرگیری چارەسەری کۆی کێشەکانی مرۆڤە، بەتایبەتی لەڕوانگەی سێکسەوە.
تەبعەن ژیژەک داکۆکی لەخوی نهێنی کردووەو لەجیاتی  ئەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری بەباش بزانێت ، تەواوداکۆکی لەخوی نهێنی دەکات ، ئەمەش هیچ عەقڵێکی کامڵ وەری ناگرێت ، چونکە پرۆسەی هاوسەرگیری چارەسەری گرفتە سێکسیەکانە بۆکۆی ئینسانەکان.جگەلەوەش هاوسەرگیری لەگرفتی بەساڵاچونیش کەم دەکاتەوە یانایهێڵت ، چونکە هاوسەر دەتوانیت مرۆڤی پەکەوتە یاهاوسەری پەک کەوتەی خۆی خزمەت بکات و بێ لانە نەمێنیتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌