لە (٤٦) هەمین ساڵیادی دا (٤/٢٤) با هەر یاد نەبێ:
وتار/
23/04/2021
728 جار بینراوە
ئاراز مستەفا
لە (٤٦) هەمین ساڵیادی دا (٤/٢٤) با هەر
یاد نەبێ:
ئاراز مستەفا
لەو ڕۆژگارەوەی کە دەستی داگیرکاری لە گەردنی دانیشتوانی شاری قەڵادزێی قەڵای شٶڕش و بەرخودانی دوورخرایەوە شار بە گشتی سیما و ڕوخسارێکی کوردایەتی وەرگرتبوو، زەردەی خۆرەتاویش هێدی هێدی لە ئاسمانی دا دەردەکەوت و
شەوە زەنگ و تاریکیش کە لە سایەی سیستمێکی داگیرکاریدا دەخوڵقێت لە پاشە
کشەی بەردەوامدا بوو، وە لەو سەردەمەشدا کە شاری قەڵادزێ ببوە خوێندنگەیەک و نێڵەی دەدا بە حەماسەتی گەنجان و وانەی خۆڕاگری و نیشتیمان پەروەری و بە گژداهاتنەوەی ستەم و ئازاری نەتەوەیی تیایدا ئەگوترایەوە.
ئا لە و ڕۆژگارەدا بوو کە ڕژێمی بەعس لە هەوڵی داڕشتنی پیلانێک دا بوو بۆ لە ناوبردنی ئەو ڕەوشە ئەرێنییەی کە لە سایەی ئازادی دا بۆ شاری قەڵادزێ ڕەخسا بوو، چونکە ئەم ڕژێمە ساتێک ئازادی بۆ هیچ تاکێکی کورد بە ڕەوا نە دەبینی هەر بۆیە بینا لە
سەر ئەم حەقیقەتە بۆ سەرخستنی پیلانەکەی لە ڕۆژگارێکی وەک ئەمڕۆدا
(٤/٢٤) بەر لە چل و شەش بەهار لە مەو بەر ڕژێم ڕقی توڕەیی و داخ لە دڵی چەندین ساڵەی خۆی بە سەر دانیشتوانی سیڤێلی ئەم شاردا ڕشت، شاری کردە تاقیگەیەک و سامناکترین و قەدەغەکراوترین چەکی نێودەوڵەتی کە بە
بۆمبای ناپاڵم ناسراوە لەم شارەی تاقی کردەوە و بەوەش لە ڕۆژگارێکی چەند چرکەی قیاسی کەمدا لە ڕێگەی پۆلێک فڕۆکەی مۆدێرن بە تەکنەلۆژیای سەربازی سۆڤیەتی ئەو کات چەند بۆمبایەکی ناپاڵمی بە سەر شارو گوڵە تازە شکۆفەکەکراوەکەیدا (زانکۆ) باراندوو بەمەش شار و ناوەندە ئەکادیمی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵگایەک کە زانکۆیە, ئەنجام (٤/٢٤) ئەقڵیەتی زانستخوازانەی مرۆڤی کوردی ئاوێزانی بۆنی بارووت و خەڵتانی خوێن کرد، وە ئاسمانە شین و ساماڵەکەی ئاوێتەی چڕە دووکەڵ کرد.
کە بەرئەنجامی ئەم پڕۆسێسەش وەک دیارە سەرباری شەهید بوون و برینداربوونی پۆلێک لە خەڵکی شارو خوێندکارانی زانکۆ بوو، هەر بۆیە لەم کڵاو
ڕۆژنەوە ئەم جەنگە هەر تەنیا جەنگێک نەبوو دژ بە کوردایەتی بەڵکو جەنگێک بوو دژ بە زانست و مەعریفە و ئەکادیمیەت
، هەر بۆیە ئەمڕۆ کە یادی تێپەڕینی (چل و شەش ساڵ) ەی ئەم تراژیدیایە دەکەینەوە, دە کرێت کە یادی ئەم ساڵمان بە وێنەی ساڵانی پێشوو هەر یادێکی ڕۆتینی نەبێت، بەڵکو پێویستە ئەم ساڵ لە چوارچێوەی ئەم میکانیزمە سواوەی ڕابردوو دەربچێت و یادکردنەوەکە چوارچێوەیەکی کرداری پێ بدەین بەوەی کە:
حزب و حکومەت هەنگاوی کردارەکی بهاوێژن بۆ زیاتر زیندو ڕاگرتنی کارەساتەکەو شادکردنی گیانی پاکی شەهیدانی شارو زانست، کە ئەم هەنگاوەش بەر لە هەموو شتێک پێویستی بەوە هەیە کە بوجەیەکی زیاتر لەوەی ئەمڕۆ بۆ شاری قەڵادزێ تەرخان بکرێ بۆ
ئەوەی پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان کاراتر لە ئەمڕۆ بینا بکرێن و چیتر شار بە دەست ئاسەواری کاولکاری ڕاگواستن نەمێنێتەوەو شار سیمایەکی شارستانی بەر لە ڕاگواستن وەربگرێتەوە ، وە لەسەر ئاستی زانستیشدا فاکەڵتی قەڵادزێی ئەمڕۆ دەستە خوشکی زانکۆی شەهیدی دوێنێیە لەقەڵادزێ, پێویستە حکومەتی هەرێم و خوێندنی باڵا ئاوڕێکی جددی تر لەم سەنتەرە ئەکادیمیە بداتەوە ئەویش لە ڕێگەی فراوانکردنی زیاتری بەشەکانی بەجۆرێک کردنی بەزانکۆیەکی سەربەخۆ.
نوێترین نوسینەکانی ئاراز مستەفا
-
ئاراز مستەفا
23/04/2021
-
ئاراز مستەفا
11/03/2021