بەخاوەنداری كردنی پۆستی بەڕێوبەرو یاریدەدەر لە خوێندنگەكانی پشدەر

وتار/ 11/03/2021 825 جار بینراوە

ئاراز مستەفا

بەخاوەنداری كردنی پۆستی بەڕێوبەرو یاریدەدەر لە  خوێندنگەكانی پەروەردەی  پشدەر

نوسینی:م.ئاراز مستەفا
     بە خاوەنداری  كردنی  پۆستی  بەڕێوبەرو   یاریدەدەری  لە خوێندنگەكانی  سنوری  پەروەردەی  پشدەر  لە  حاڵەتەوە  بۆتە   دیاردە،  چونكە   ئەگەر  سەیری   زۆرێك  لە  خوێندنگەكانی  سنوری   ئەم  پەروەردە   بكەین   دەبینین   كە   تەمەنی  زۆرێك  لە  یاریدەدەرو   بەڕێوبەرەكان  هاوتایە  لەگەڵ  تەمەنی  دروست بوونی  حكومەتی  هەرێمی  كوردستان،  یاخود   هاوتایە   لەگەڵ   ڕێكەوتی   دروست بوونی   بینای  خوێندنگەكانیان،   یاخود  تەمەنی  مومارەسەییان  لەم  پۆستەدا  هاوتایە   لەگەڵ   تەمەنی   دروست بوونی   بینای  خوێندنگەكانیان.

    ئەم   دیاردەیە    وایكردووە،  كە  مومارەسەی   ئەم   دوو   پۆستە   بە  خاوەنداری   بكرێن،  یاخود   مانەوەیان   لەم   دوو پۆستەدا   بەتاكە  مافی  خۆیان  بزانن،  چونكە   زۆرێك  لەو   بەڕێوبەرو    یاریدەدەرانە   مومارەسەی   كاری   بەڕێوەبەری   یان  یاریدەدەریان    كردووە   تاوەكو   مردنیان   یان  خانەنشین  بوونیان،  یاخود   گۆڕانی   ناونیشانیان   بۆ  سەرپەرشتیار  تاكە  هۆكار   بووە  بۆ  وازهێنانیان  و چۆڵكردنی  كورسی   ئەم   دوو  پۆستە،  لە  كاتێكدا  كە  زۆرێك  لە  بەڕێوبەرو   یاریدەدەرەكان  لە  ڕابردوو  چانسی   بوون   بە  سەرپەرشتیاریان   هەبوو   كران  بە  سەرپەرشتیاری   پەروەردەیی.

  دانانی   زۆرێك   لە  بەڕێوبەرو   یاریدەدەرەكان   لەم   سنورەدا  لە سەر   بنەمای   لێهاتووی   و توانستی   زانستی   نەبووە، بەڵكو   دانانیان   لەم   دوو   پۆستەدا   دەگەڕێتەوە   بۆ  بنەمای  خزم خزمێنە  ویەكترناسین   وپێشینەی  حزبایەتی و كوێخایەتی    كە   ئەمەش   پێچەوانەی   بەندی (12) یە  لە  سیستەمی   پەردوەردە دا   كە   دەڵێت: (( دەبێت   یاریدەدەرو بەڕێوبەر   لە   بواری   وانەوتنەوەدا   شارەزایان    هەبێت  ... وە  توانای   زانستی   وفێركاری   وپەروەردەیی   ورێكخستن  و كارگێڕی  خۆیان   نیشان   دابێت.  وە دەبێت   خاوەنی   بەهرە   وكەسایەتییەكی  بەهێزو  ناوبانگێكی   باشیان   هەبێت ...)).

جا  ئەگەر   شەنوكەوێكی   ووردی   ئەم   بەندی  (12)  بكەین   دەبینین   زۆرێك   لە  یاریدەدەرو   بەڕێوبەرەكان    لە دەرئەنجامی    كەمی    ئەزموون و    شارەزایی   لە   بواری   وانە وتنەوەدا،   یان  بە   كوێخاحاڵیبوون   لەم   پۆستە،  وە یان كەمی   توانای   فێركاریان   وپەروەردەییان   پۆستی   یاریدەدەری     و بەڕێوەبەرییان   كردووە   بە    تاپۆیەكی   ڕەش، وە خاوەنداری   بیناكانیشیان   كردووە    بە خاڵێك  لە  ناو  ئەم  تاپۆ  ڕەشەدا  بۆ  درێژەپێدانی   ئەم   دوو   پۆستە   كە   ئەم خاوەنداریەش   وایكردووە    كە  خودی   ئەوان   ببن   بە  بەربەست   لەبەردەم   چارەسەركردنی   ئەو   كێشە   هەنووكەییانەی كە  لە  سنوری   پەروەردەی پشدەر  و  هەندێك   لە  خوێندنگەكان   دروست   دەبێت،   زۆرجار   زۆرێك   لە   ئەوان   هۆكاربوون یانیش   هۆكاردەبن   لە   دروست بوونی   كێشەكان   كە  ئەمەش  دەگەڕێتەوە   بۆ   خاوەنداریەتی و   خۆبەكوێخازانینی زۆرێكیان   لە   قوتابخانە و  خوێندنگەكان.


لێرەدا،  زۆر  بە  پێویستی   دەزانم   كە   لایەنی   مەعنی  لە وەزارەتی  پەروەردە  هەڵوێستەیەكی  جدی  بكات  لەسەر  ئەم دیاردەیە  و  هەوڵبدرێت   سنورێك  بۆ  ئەم خاوەنداریەتی  و  كوێخایەتییەی  زۆرێك   لەو  بەڕێوبەرو   یاریدەدەرانە   دابنرێت، ئەویش   بە  جێبەجێكردنی   میكانیزمی  كاری  بازنەیی لە بەڕێوەبردندا  بۆ  ئەوەی  سەرجەم  مامۆستایانی ئارەزوومەندو  بەئەزموون  و لێهاتوو  و  داهێنەر  و  خاوەن   بڕوانامەی   بەرز  مومارەسەی   ئەم  دوو  پۆستە   بكەن،  چونكە دواجار   كەسە  بە  ئەزموون  و خاوەن  فكرەكان  دەتوانن  گۆڕانكاری  بكەن  و   هەماهەنگ  بن  لە  چارەسەركردنی   سەرجەم كێشەكان   بەڕوحێكی   تەندروست و   پەروەردەییانە   بەرەو  پێشبردنی   زیاتری   سیستەمی    پەروەردەو   دروستكردنی نەوەیەكی   بڕوا  بەخۆ بوو،  دیموكرات،  دڵسۆز  بۆ  گەل  و نیشتمان   و دەروون   تەندروست   لە  داهاتووداو  دوور  لە ڕۆحیەت  و  بۆچونی   كوێخایەتی  و خۆسەپاندن. 
                                                                                                                           

نوێترین نوسینەکانی ئاراز مستەفا

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌