پێویستە وەزیری شارەوانی سزا بدرێت

وتار/ 12/04/2021 432 جار بینراوە

سالار مەحمود

پێویستە وەزیری شارەوانی سزا بدرێت

سالار مه‌حمود
 "بۆچی پێویستە ئەنجومەنی وەزیران سەرنجڕاکێشان بۆ وەزیری شارەوانی دەربکات؟"
لەچەند رۆژی رابردودا جەدەلێکی نامۆ لەناو حکومەتەوە سەبارەت بە پێدانی زەوی بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دروست بوو. باسی زیادەڕەوی و لادان لە یاساو بابەتی سامانی نیشتمانی هاتە کایەوە، لەکاتێکدا بەپێی
یاسای رێگری لە زیادەڕویی و لابردنی لەسەر زەوی و زارو موڵکی دەوڵەت ژمارە (۳)ی ساڵی ۲٠۱۸
مادەی دووی یاساکە باس لە ئەرکی وەزارەتی شارەوانی دەکات سەبارەت بە فیڕۆدانی زەوی و موڵکی گشتی و زیادەڕەوی لەسەر زەوی بەهەموو جۆرەکانیەوە
ئامانجی یاساکە وەزارەت پەیوەست دەکات بە رووبەڕوو بونەوەی زیادەڕۆکارو سزادانی تەجاوزکارە.
سەیرە لەسەر مافێکی رەوای زیندانیانی سیاسی و کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال کە پاساوی یاسایی و فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانیان هەیە وەزیر دێتە دەنگ.
لەکاتێکدا دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبون ئەرکی حکومەتەو مافێکی رەوای هاوڵاتیانەو پرەنسیپێکی گەردونیە.
خۆشحاڵم کەلەیاسای زیندانە سیاسیەکاندا ژمارە (۱۱) ساڵی ۲٠۱۱ لەپەرلەمان بە پێشنیاری بەندەو پشتیوانی پەرلەمانتاران ئەو مادەیە چەسپێنرا کە زیندانیانی ئەنفال ئەوانەی نوگرە سەلمان و تۆپزاواو راگیراوانی تر سودمەند بن لە ئیمتیازاتی دابینکراو لەم یاسایە.
لە مادەی پێنجی بڕگە دووەم هاتوە: ئەو حوكمدراوو گیراوە سياسيانەی كەلە هەڵمەتەکانی ئەنفال رزگاریان بووە سووديان لەحوكمەکانی ياساي ماف و ئيمتيازاتى خاوەن شەهیدو ئةنفالكراوةكانى هەرێمی
كوردستانی عیراق ممادە(11)ى ساڵی 2007 وەرنەگرتوە.
سودمەند دەبن.
لەم سۆنگەیەوە پێویستە حوکمەکانی ئەم یاسایە لەلایەن وەزارەتی شارەوانی و حکومەتەوە جێبەجێ بکرێت.
سەبارەت بە لێدوانی وەزیری شارەوانی پێشنیار دەکەم ئەنجومەنی وەزیران سەرنج راکێشان بداتە وەزیری شارەوانی و سزای بدات لەبەرامبەر بەرهەڵستکاری بۆ پێدانی مافی رەوای کەسوکاری ئەنفالەکان و زیندانیانی سیاسی.
لەهەمانکاتدا ئەو جەدەلە بکرێتە دەرفەت بۆ هاندانی وەزارەت بۆ راگرتنی ئەو لێشاوە زیادەڕەویانەی کراوەتە سەر موڵکی گشتی و بەپێی یاسای وەزارەت دەبێ رێگری لێ بکەن و پارێزگاری لە سیمای شارەکان و زەویەکانی موڵکی گشتی بکەن.
هەروەها هاتنەوەی یادی ئەنفال٤/۱٤ بکرێتە دەرفەت بۆ تەواوکردنی ئەو پرۆژانەی خزمەت بە کەسوکاری شەهیدو ئەنفالەکان دەکەن و تەواوکردنی پرۆژەی مۆنۆمێنتەکان و دروستکردنی وەفدێکی باڵای حکومەت بۆ بەغدا سەبارەت بەقەرەبووی قوربانیانی جینۆساید.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌