ئایا ئێمە باجی هەڵەی ئادەموو حەوادەدەین کەلەبەهەشت دەرکران؟

وتار/ 10/04/2021 406 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ئایا ئێمە باجی هەڵەی ئادەموو حەوادەدەین کەلەبەهەشت دەرکران؟

هۆشەنگ جاهویی
بەشێک لەکەسەکان و بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر ڕەوتی بێ باوەڕی و دووڕیان دان ، ئەوپرسیارە دەوروژێنن کەدەڵێن : باشە ئادەموو حەوا لەسەرخواردنی میوەیەک خودا لەبەهەشت دەری کردن ، ئەی بۆچی ئێمەش باجەکەی بدەین ؟

سەرەتا وابزانم هەمووان لەچیرۆکی ئادەمووحەوا دەزانن و گوێ بیستی بوون ، من نامەوێت هێندە درێژی بکەمەوە ، چونکە پوختیەکەی ئەوەیە ئادەموحەوا سەرپێچی بڕیاری خودایان کردوو بەقسەی ئیبلیس فریودران و لەومیوەیان خوارد کەنەهی کردنی خودای لەسەربوو .

خودا کاتێک زانی و دڵنیابوو هەموومرۆڤەکان شایەنی بەهەشت نین کەبۆی داناون ، بۆیە هەرزوو ئەوتاقیکردنەوەیەی خستەبەردەم و دوایی لەوتاقیکردنەوەیە دەرنەچوو ، بۆیە خستنیە سەرزەوی و بەرنامەشی بۆدانان کەخراپەوخراپەکاری نەکەن ، دوایی لەوبەهەشتە بێبەش دەبن .
گەرهاتباو خودا سەرەتا مرۆڤی لەبەهەشت هێشتبایەوە ، بەدڵنیایەوە ئەومرۆڤە بەهەشتەکەی وێران دەکردوو ئەوهەموو خراپەوخراپەکاریەی کەئێمە ڕۆژانە لەمرۆڤەکانی دەبینین هەمووی لەبەهەشتا دەیانکرد ،چونکە بەهەشت شوێنی پیاوخراپان نیە،  ئەوەیان بەهۆی پیاوخراپانەوە ژیانی مرۆڤە باشەکانیشیان هەراسان دەکرد ، ئەوکاتیش بەدڵنیایەوە مرۆڤەباشەکان گازندەیان دەکرد کەبۆچی خودا بەهەشتی بەپیاوخراپانیش داوە ؟ ، بەڵام خودای مەزن کەبەهەمووشتێک زانایە مرۆڤی خستە سەرزەوی و بەرنامەشی بۆداڕشت کەکتابەئاینیەکانن ،بەتایبەتی قورئانی پیرۆز ، کەلەسەرزەوی ئازادی کرد ، بەڵام بەهەشت تەنیا بۆپیاوچاکانەو خراپەکاران ناتوانن لێی بمێننەوە ، کەجەهەنەم مەکانیانە .
خودای مەزن مرۆڤی خستە ژێرتاقیکردنەوە ئەوەی لەم تاقیکردنەوەیە دەربچێت ئەوا بەهەشت مەکانیەتی و ئەوەی لێی دەرنەچێت جەهەننەم مەکانیەتی ،چونکە بەهەشت مەکانی هەتاهەتایی مرۆڤەو بۆئەو مرۆڤانەیە کەخودا خۆشی دەوێن ، ئەوانەشی خودابەنەفرەتی کردوون بەدڵنیایەوە ڕوولەجەهەنەمن .
خودای مەزن کەبەهەمووشتێک ئاگایەو هەرخۆی غەیب زان و دڵەکان دەخوێنێتەوە ، بۆیە ئەودەیزانی هەندێ لەمرۆڤەکان خراپن و بەهەشت شوێنیان نیە ، بۆیە ئەو بەعەمەلی مرۆڤی تاقیکردەوە بۆئەوەی هەموومرۆڤەکان چاکەوخراپەی خۆی لەڕۆژی دوایی بزانێت و لەوڕۆژەدا وەک شاشەیەک بۆی لێ بدرێتەوە، ئەوکات لەوەدڵنیادەبێت و خۆی باشتر دەبینێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌