وڵامێک و ڕەخنەیەک بۆ شۆپنهاوەر/بەشی دووەم
وتار/
26/03/2021
673 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
وڵامێک و ڕەخنەیەک بۆ شۆپنهاوەر/بەشی
دووەم
هۆشەنگ جاهویی
شۆپنهاوەر ئەوبڕوای بەچارەنوس
و قەزاوقەدەرنیەو پێشی وایە ئەوەی بڕوای پێی هەبێت ئەوکەسە گەمژەیە .
شۆپنهاوەر دەڵێت : ئەو
شتەی خەڵکی بە چارەنوسی ناوى دەبەن
دەرئەنجامی کارە گەمژانەکانی
خۆیانە.
لێرەدا شۆپنهاوەر هەڵەیەکی
ستراتیجی دەکات چونکە چارەنوس پەیوەستە بەبوونی هەموومانەوە ، ئێمە گەربێت و لەدەستی
چارەنوس ڕابکەین پێموانیە هیچ کەسێکمان لێی دەربازبین ، چونکە گەربێت و ئێمە چەندجارێک
لەدەستی چارەنوس ڕابکەین بەجۆرێکی ترولەلایەکی تر جارێکی تر چارەنوس دێتەوە بەردەممان
، مرۆڤ مەخڵوقێکە هەمیشە لەتێکۆشان و هەوڵدان دایە ،بەڵام نوسینی چارەنوس لەبەردەستی
خۆی دانیەو چارەنوس هەرئەوەیە کەڕۆژانە هەین ، ڕاکردن لەدەست چارەنوس وەک ئەوەوایە
ڕاکردن بێت لەدەست مردن ، ئەومرۆڤەی تاقەتی تێکۆشان و هەوڵدانی نیە مرۆڤێکە بەویستی
خۆی ژیان دەگوزەرێنێت ، بەڵام ئەومرۆڤەشی تێدەکۆشێت و هەوڵدەدات مرۆڤێکە هەمدیسان
بەویستی خۆی ژیان بەڕێدەکات ، بەڵام نوسینەوەی چارەنوس و دیاریکردنی چارەنوس هیچ
کات لەبەردەستی ئێمەدانیە ، چونکە ئێمە هیچ کەسمان نازانین لەدوای سەعاتێک و دووسەعاتی
تر چیمان لێ بەسەردێت ،کەواتە مرۆڤ هیچ کات ناتوانێت لەدەستی چارەنوس ڕابکات.
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021