گۆشەگیری و ترس ودڵەڕاوکێ

وتار/ 18/03/2021 1538 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

گۆشەگیری و ترس ودڵەڕاوکێ

هۆشەنگ جاهویی
ترس و دڵەڕاوکێ و گۆشەگیری ،یەکێکە لەنەخۆشیە دەرونیەکان، ئەم گرفتە دەرونیە والەمرۆڤ دەکات هیلاکی دەرونی پێیەوە دیاربێت ، لەئەنجامی ئەوەش ڕوودەدات کەسەکە سەرەتا لەبیرکردنەوەو تەنیایدا توشی دەبێت ، یاخود لەهەست لەخۆڕاگرتن ، کەسی توش بوو لەناوخۆیدا هەست بەداڕمانی دەرونی دەکات و لەزۆرینەی کارەکانی خۆیدا پەرتەوازەیی پێوەدیارەو  بۆهەرجێگایەک بچێت زوولێی وەڕەس دەبیت و بتردەوام شوێنەکەی دەگۆڕێت .
کۆمەڵگای ئێمەش لەوگرفتەدەرونیە بەدەرنیەو زۆرجار بەهۆکاری بێ کاری و دابڕان لەکۆمەڵگا دووچاری ئەم گرفتە دەرونیە دەبێت ، ترس و شەرم یەکێکە لەوخاڵانەی کەسی توش بوو بەرەو ئاقاری گۆشەگیری ببات .
بەڵام بەپێی مروری زەمەن کەسی توش بوو دەبێت بەسەر ئەوترس و شەرمکردنە زاڵ بێت و تێی پەڕێنێت ، ئەگەروانەبێت ئەوا کەسی توش بوو هەربەگۆشەگیری دەمێنێتەوە، بەڵام گەرهات و کەسی توش بوو نەیتوانی بەسەریدا زاڵ بێت ،ئەوادەبێت سەردانی پزیشک بکات و ڕێنمایی وەربگرێت .
کەسی توش بوو هەست بەدابڕان و لاوازی خۆی دەکات و هەندێ جار قسەی زۆروو بەردەوام دەکات ، یازۆر دەجوڵێت و ناتوانێت وەک کەسێکی ئسایی هەڵسوکەوت بکات .
مناڵی گۆشەگیر هەست بەشەرموو دوورەپەرێزی دەکات ، لەوحاڵەتەدا دەبێت لەلایەن دایک و باوکانەوە ڕێنمایی بکرێن و تێکەڵی مناڵی تربکرێن ، وەک مناڵی خۆیان یاخود مناڵی هاوسێیان ، بۆئەوەی ئەوشەرموو ترسەی بڕەوێتەوە ، هەروەها دایک و بەوک دەبێت چاودێری بکەن و زۆرجار بیگێڕن و لەگەڵ خۆی بەرن بۆدەرەوەو یاری کردنی مناڵان.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌