وەزارەتی ڕۆشەنبیری یا وەزارەتی چاخواردنەوە ؟

وتار/ 16/03/2021 459 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وەزارەتی ڕۆشەنبیری یا وەزارەتی چاخواردنەوە ؟

هۆشەنگ جاهویی
وەزارەتی ڕۆشەنبیری کەکاروفەرمانی پێگەیاندن و خزمەتکردنی کۆمەڵگایە بەڕێگایەکی ڕۆشەنبیرانە، بەڵام وەک دەبیندرێت ئەم وەزارەتە جگەلەهەندێ کاری لۆکاڵی هیچی ترنیە ، ئێمە لەناوخۆماندا کەخاوەنی چەندان نوسەرین ، کەبتوانین لەڕێگای نوسینی کتێبەوە خزمەت بەگەلەکەمان و خوێنەران بکەین ، بەڵام بەداخەوە وەزارەتی ڕۆشەنبیری هیچ کات ئامادەی ئەوەنەبووە کەبتوانێت لەچاپدانی کتێبی نوسەران لەئەستۆی خۆی بگرێت .
ئێمەدەپرسین وەزارەتێکی گەورەوگران کەبەهەزاران کارمەندی بۆدامەزراوە ، جگەلەکات بەسەربردن و قاچ خستنەسەرقاچیان و چا خوادنەوە هیچی ترنین ، کەچی ئێمەی نوسەرانی کورد دەبێت لەسەرئەرکی خۆمان کتێبەکانمان لەچاپ بدەین .
بۆیە داواکارین هەموو نوسەرانی کورد یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن بۆئەوەی لەمەولا وەزارەتی ڕۆشەنبیری جگەلە ژمارەی سپاردنی وەزارەتەکەی ئەرکی لەچاپدانی کتێبەکانیش لەئەستۆی خۆی بگرێت ، کەدەبێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ئەوئەرکە قورسەی کەلەسەرشانی نوسەرانی کوردایە ، گەرهیچ نەبێت دەتوانێت قازانجی فرۆشتنی کتێبەکان بۆخۆی هەڵبگرێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌