وڵامێک بۆ بەختیار عه‌لی ڕۆماننوس/بەشی دووەم

وتار/ 14/03/2021 433 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وڵامێک بۆ بەختیار عه‌لی ڕۆماننوس/بەشی دووەم

هۆشەنگ جاهویی

بەختیار عەلی  ڕاستەوخۆ قەڵەمەکەی وەک چەکێک ئاراستەی مناڵان دەکات و ئەو پێیان دەڵێت : ئەوەی دایکی ئێوەی کردووە بەکۆیلە ئەوائێوەن ، ئێوە ئەو مەخڵوقەن دایکی ئێوەی لەعیشق و لەدۆزەرەوەو داهێنەرو کتێب نوس بێ بەش کردووە ، ئەوائێوەن .

"بەختیار عەلی" دەلێت: ئەگەر منداڵ نەبوایە ژنان گەورەترین دۆزەرەوە ، داهێنەر ، کتێبنووس دەبوون ،
ئەوەی جنسی ئافرەتی لە مێژوودا ڕیسوا کردووە ،
نە ئایینە ، نە خودایە ، نە پیاوە ، نە هیچە ، بەس منداڵە
دایکایەتی جۆرێکە لە کۆیلەیەتی ،
کۆیلەیی ژن بۆ منداڵەکەی ، لە کۆیلەیی بەندە بۆ ئاغاکەی بەدترە ،
هیچ شتێك وەك دایکایەتی ژن ناگۆڕێت
بۆ ئامێرێکی بێ هەست و بێ ئارەزوو
بۆیە زۆربەی ژنان دوای لەدایك بوونی منداڵەکەیان یەکەمین شت بیریان دەچێتەوە عەشقە.

لێرەدا بەختیارعەلی ئەگەرچی ناتوانێت هەبوونی ژن وەک مەخڵوقێکی خۆیی سەیربکات ، هاوکات پێشی وایە ئەوەی بوونی ژنی لەخۆیدا کوشتووە ، ئەوا بوون بەدایکە .
بوون بەدایک لای بەختیارعەلی ئەوپێی تاوانێکە کەخودی ژن لەخۆی دەکات .
ئەو بێ خەیاڵەلەوەی حەزووخولیای زۆرینەی ژنان بوون بەدایکە ، دایکایەتی یەکێکە لەحەزەکانی زۆرینەی ژنان ، بەڵام بەختیارعەلی ئەم حەزوخەونەی دایکایەتی لەخودی ژن دەستێنێتەوەو ڕاستەوخۆ تاوانباریشی دەکات کەوەک کۆیلەی کۆرپەکەی وایە .
ئێمە لەوەدڵنیاین نەوەک هەرژنان بەڵکوو ڕەگەزی نێرینەش ئەوەی  وایلێدەکات لەهەمووئەوانەی دەیڵێت بێ بەش بێت ،  ئەوا خودی حەزووخولیای کەسین ، چونکە چەندان هۆکارهەن کەنەوەک هەرژنان بەڵکوو هەندێ جار پیاوانیش پێی ناگەن .
هەرمرۆڤێک بۆئەوەی بەهرەدارو داهێنەربێت ، ئەوا دەبێت کۆمەڵێک هەبوون وەک کات و ژینگە ڕەخساوبن بۆئەوەی مرۆڤ تێیدا بتوانێت لەکاتەکانی خۆیدا بەهرەکانی ئاوەڵابکات، بەڵام کەهەمووئەوانەی ووتم بوونیان بۆ مرۆڤ نەبوون ، ئەوالەناچاریدا مرۆڤ پەل بۆشتێکی تر دەهاوێژێت .

جگەلەوەش هیچ کات خودای مەزن ژنی بەوجۆرە دروست نەکردووە لەدوای ئەوەی دەبێت بەدایک ، ئەو عیشقی لەبیربچێتەوە ، چونکە دەبێت لەوە دڵنیابین هەمووشتێک سنوری خۆی هەیە ، خۆشەویستی مرۆڤ بۆدایک ، خۆشەویستی ژن بۆ پیاوەکەی ، خۆشەویستی ژن بۆ مناڵەکەی . چونکە خۆشەویستی یەکان جۆراوجۆرن و بەپێی کەسایەتیەکانیش کەمبوون و زۆربوونی دەردەکەوێت .
جگەلەوەش تاوانبارکردنی ژن بەتۆمەتی خستنەوەی مناڵ و بەکۆیلەکردنی بەهۆکاری مناڵ خستنەوە ، یەکێکە لەهەڵەگەورەکانی و لێرەدا قسەکەی بەختیارعەلی دەری دەخات کەنابێت ژن مناڵ بخاتەوە ، ئەگەر خستیەوەش ئەوالەبەرئەوهۆکارانەی باسمان کردن دەبێت مناڵ پەرتەوازەبخات ، ئەمەش یەکێکی ترە لەهەڵەکانی و ناکرێت کاتێک ژنێک ئەوانەی نەبوو کەبەختیار عەلی دەیڵێت ئەوا بەکۆیلەبونیش ناوی بهێنێت . چونکە کۆیلەبوونیش شتێکی ترە بەدەرلەوانەی باسی کردوون .
جگەلەوانەی باسم کردن پێشم وانیە کاتێک مرۆڤێک نەوەک هەرژنان ، کاتێک بیانەوێت لەشتێکا هەبن ئەوا هیچ کات ئەوانە ڕێگرنین لەوانەی بەتیارعەلی باسی کردوون .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌