ڕەخنەو وڵامێک بۆ ئەلبێرت کامۆی فەیلەسوف/بەشی دووەم
وتار/
11/03/2021
633 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
ڕەخنەو وڵامێک بۆ ئەلبێرت کامۆی فەیلەسوف/بەشی دووەم
هۆشەنگ جاهویی
ئەلبێرت کامۆی فەیلەسوف ڕەشبینانە مامەڵە لەگەڵ ژیان دەکاو ئەو پێی وایە درێژەدان
بەژیان جورئەتی ئەوێ و بێتاقەتی و بێ هێزبوونی لەژیان دەردەبڕێت .
ئەلبێرت کامۆی فەیلەسوف دەڵێت :
هەندێ جار درێژەدان بە ژیان زیاتر لە فیشەک بەخۆوەنان جورئەتی دەوێ
لێرەدا کامۆ بەرامبەر بەژیان ڕەشبینەو ڕەشبینیەکەشی هێندەبەهێزە وەک لێدانی ئازاری یەک فیشەک هەژماردەکات.
لێرەدا کامۆ بۆمان دەردەکەوێت ،
ناتوانێت لەبەردەم ژیاندا خۆی ڕاگرێت ، ئەوەی والەکامۆدەکات لەبەردەم ژیاندا هیلاک
بێت و ڕەشبین بێت ، نەبوونی پلان و بەرنامەو مایەپوچی فکرو ئەندێشەکانی خۆیەتی ،
چونکە ژیان بکەوێتە دەرەوەی بازنەی خوداوە ، خۆیلەخۆیدا مایە پوچیەو بێ هودەیە ، ئەوەی
مرۆڤ بەهێزوو خۆڕاگردەکات دەرگاکان زۆرن ، بەڵام ئەودەرگایە لەهەموویان بەهێزترە
،ئەویش باوەڕبوونە بەخودای تاک و تەنیادا .
کامۆ ئەگەرچی ڕاستەوخۆ پێمان ناڵێت لەژیان بێزارم ، بەڵام بۆمان دەردەکەوێت
ئەو لەشوێنێک وەستاوە کەکەڵکی ژیانی نەماوەو بۆئەومەبەستە بەردەوام بوونی لەژیان بەقەد
لێدانی یەک فیشەک بەئازارە.
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021