وڵامێک بۆ بێرنادشۆ

وتار/ 06/03/2021 548 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

وڵامێک بۆ بێرنادشۆ

هۆشەنگ جاهویی
بێرنادشۆ لەیەکێک لەوتەکانیدا بادەداتەوە لای ژن و ڕاستەوخۆ تۆمەتباری دەکات ، تۆمەتبارەکەی ئەوەیە گوایە ژن هیچ کات ئاشقی پیاوێک نابێت کە  ماڵ و سامانی نەبێت.

بیرنادشۆ دەڵێت : ڕاوکـردنی ژن مـه حاڵه، به بـێ سـامان ومـاڵ .

ئەوەی لێرەدا وەک تێبینیەک لەسەرمان هەیە ، ئەوەیە ژن جۆری زۆرە ، لەگەڵ ئەوەی جۆرەکانی زۆرن ناکرێت هەمووژنێک بەوجۆرەبێت کە بیرنادشۆ باسی دەکات ، چونکە  ماڵ و سامان ئەگەر لای هەندێ ژن گرنگ بن ، ئەوادەبێت ئەوەبزانین لای هەندێ ژنی تر هیچ شتێکیان بەلاوەگرنگ نیە ، جگەلە خودی پیاوەکە ، چونکە ئەو کاتێک پیاوەکەی بەلاوەگرنگ بوو ئەوا هەڵبەتە ماڵ و سامان شتێکی لاوەکین و بۆمرۆڤ هەردەبن  ، خۆئەگەر سامانەکەشی نەبێت ئەوا حەتمەن ماڵەکەی هەردەبێت ، چونکە ئەوەی بیرنادشۆباسی دەکات کەسێکە کەلەسەر شەقامەکان ژیان بەسەربەرێت و وێڵ بێت . چونکە ئەگروانەبێت ئەوا هەمووکەسێک ماڵێکی هەیە لێی بحەسێتەوە ، خۆئەگەر ماڵێکی شایستەشی نەبێت ئەوا ژنەکەلێی ساردنابێتەوەو بیری ئەوەدەکات ڕۆژێک دێت ماڵێکی شایستەشی هەبێت ، کەواتە لێرەدا قسەکەی بیرنادشۆڕاست نیەو پێچەوانەیە ، چونکە هەمووژنێک بەماڵ و سامان سەیری پیاوناکات .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌