ئەنشتاین بۆچی زمانی دەرهێنا ؟

وتار/ 23/02/2021 600 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ئەنشتاین بۆچی زمانی دەرهێنا ؟

هۆشەنگ جاهویی
مرۆڤ کاتێک هەست بەخۆشحاڵی و بەختەوەری خۆی دەکات ،  هەست بەئاسودەیی دڵ و دەرونی دەکات و بەشێوازی جۆراوجۆر دەرونی خۆی لەڕوانگەی بەختەوەربونیەوە بۆچواردەوری دەردەبڕێت .
مرۆڤەکان لەوکاتەدا واتا کاتی خۆشی و بەختەوەریانەوە بەشێوازی جۆراوجۆر و سەیرو سەمەرا  خۆیان نیشان دەدەن یاوێنەی خۆیان دەگرن .
ئەنشتاین کەبەزانای فیزیایی و ئەتۆم بەناوبانگە ، کاتێک ناووناوبانگی خۆی بیستەوەو زانی کەناوبانگێکی گەورەی بەدەست هێناو هەستی بە دڵ و دەرونێکی خۆش کردوو لەوکاتەشدا ئەنیشتاین لەکاتی وێنەگرتندا زمانی خۆی دەرهێنا ، ئەم زمان دەرهێنانەی هەرچەندە بیروبۆچونی لێکەوتەوە ،گوایە ناوبراو کاتێک وێنەگرەکە پێی گوتووە جوان بوەستە باوینەت بگرم ،لەوکاتەشدا ناوبراو زمانی دەرهیناوە ، بەڵام لەڕاستیدا ئەوانەی دەگەنە لوتکەی بەختەوەری وەک باسم کرد خۆیان بەشێوازی جۆراوجۆر نمایش دەکەن . بۆنمونە لەکاتی گۆڵ کردنی یاریزانێک دەبینین وەک دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەشێوازی سەیروسەمەرا لەکاتی وێنەگرتندا خۆیان نمایش دەکەن .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌