پەکو لەوشەرمەزاریە
وتار/
16/02/2021
457 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
پەکو لەوشەرمەزاریە
هۆشەنگ جاهویی
ماوەی چەندان ساڵە هێزەکانی پەکەکە بەهۆکاری نەبوونی شوێن و پەناگە لەناچاریدا
خۆیان غزاندۆتە بەشێک لەچیاکانی ناوخاکی کوردستانی باشور، ئەمە وایکردووە زۆرجار هێزەکانی
پەکەکە لەدژی جندرمەکانی تورک چالاکیان هەبێت و لەبەرامبەریشدا هێزەکانی تورک ماوەی
چەندان ساڵە سنوری هەرێمی کوردستانیان بەزاندووو لەناوخاکی هەرێمی کوردستاندا جگەلەوەی
بنکەوسەربازیان هەیە هاوکات هێرشیش بۆسەرهێزەکانی پەکەکە ئەنجامدەدەن .
هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لەناوخاکی هەرێم وەک ئەوەوایە غەریبەیەک پەنایەکی
نەبێت بۆحەوانەوەی بێتە ماڵتوو کەچی خاوەن ماڵ ڕێگەبەدووژمنەکەی بدات بێتەماڵتو هێرش
بکاتەسەر غەریبەکە .
ئەم سیاسەتەچەوتەی دەستەڵاتدارانی هەرێم سیاسەتێکی شەرمەزارانەیەو هیچ پێوەرێکی
ئەخڵاقی و ئاینی و ئینسانی لەخۆی ناگرێت .
ئەمەبەهەرحاڵ لەلایەکی ترەوە لەدوای هێرشە موشەکیەکە بۆسەرشاری هەولێر لەلایەن
کۆمەڵێک لایەنی سیاسی و خودی هەرێمەوە شەرمەزارکرا ، کەچی دەوڵەتی تورکی کەبۆماوەی
چەندان ساڵە هاتونەتەناوخاکی هەرێم و هێرش بۆسەر لایەنێکی کوردی دەبەن ،کەوەک میوانێک
و غەریبەیەک لەمهەرێمەوان ، کەچی لەلایەن لایەنەکان و هەرێمی کوردستان ئەم لەشکرکێشیەو
سنوربەزاندنە شەرمەزارناکرێت ، پەک و لەوشەرمەزاریەی هەریم .
ئەمەشیان بەهەرحاڵ لەلایەکی ترەوە حیزبی دەستەڵاتداری ئاکەپەی تورکی ماوەی
چەندان ساڵە سیاسەتێکی تۆقێنی گرتن و تۆقاندن لەدژی چالاکوانەکوردەکان بەکاردێنێت
و بەبینوی جۆراوجۆر چالاکوانان دەخاتە کونی زیندان.
کەچی لەلایەن خودی پارتیەوە هەمان سیاسەتی ئاکەپەی تورکی دووبارەدەبێتەوەو
چالاکوانەکان بەبیانوی جۆراوجۆرەوە ڕاپێچی زیندان دەکات . هەرهێدە ماوە بڵێین پەکو
لەوشەرمەزاریە گەورەیە.
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021