لەعیراق داوای سڕینەوەی زمانی کوردی دەکرێ

وتار/ 13/02/2021 454 جار بینراوە

سالار مەحمود

لەعیراق داوای سڕینەوەی زمانی کوردی دەکرێ
سالار مه‌حمود
لەعیراق داوای سڕینەوەی زمانی کوردی دەکرێ
مەترسی جدی لەسەر قەوارەی هەرێم هەیە
شوڤێنیەت لە عیراق گەیشتۆتە ئاستێک دەیانەوێ زمانی کوردیش بسڕنەوە.
لە ئایندە هەوڵی هەمواری دەستوری عیراق دەدەن بۆ لادانی دەستکەوتە دەستوریەکانی کورد
عالیە نصیف تەنیا لەس نیە دژی مافە نەتەوەییەکانی کوردە لە عیراق.
کەداوا دەکات زمانی کوردی لەسەر پاسپۆرتی عیراقی لابدرێت.
هەر ئەم عەقڵیەتە بوو جینۆسایدی کردین و بەسەدان هەزار کوردیان لە سەحراکانی جنوب زیندە بەچاڵکرد.
بۆ ئەوەی رەدع دروست بکرێ پێویستە داوای لێسەندنەوەی پارێزبەندی ( حصانە) لە عالیە نصیف بکرێت لەپەرلەمانی عیراق.
ئەرکی هەموو دامەزراوە دەستوریەکانی عیراقە لەسەر ئەم تاوانەی عالیە بێنە دەنگ و وابکەن خۆی و کوتلەکەیشی داوای لێبوردن لەگەلی کورد بکەن. چونکە ئەمە سوکایەتیە بەنەتەوەیەک کە خاوەن یەک ملیۆن شەهیدە لە پێناو
مانەوەی زمانەکەی.

نوێترین نوسینەکانی سالار مەحمود

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌