لاسایی کردنەوەو قبوڵ نەکردن.

وتار/ 09/02/2021 813 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

لاسایی کردنەوەو قبوڵ نەکردن.

هۆشەنگ جاهویی
مرۆڤ لەوەتەی هەیە بەقۆناغەکانی لاسایی کردنەوەدا ڕۆیشتوە ، لاسایی کردنەوە لەنەریتێکی تاکەکەسیەوە بوەتە کەلتور ، دەکرێت مرۆڤ بۆشتەباوەکان لاسایی بکرێتەوە ،واتالاسایی کردنەوە بگرێتەبەر ،بەڵام ناکرێت بۆشتەلاوەکیەکان لاسایی وەربگرێت .
جگەلەوەش مرۆڤ لاسایی کردنەوە پەیوەستەبەخودی تێگەیشتنی کەسەکان و قبوڵکردنی ، چونکە دەبێت ئەوەبزانین هەموولاسایی کردنەوەیەک مرۆڤەکان وەری ناگرن ،هەروەها بەپێچەوانەشەوە ،خودی لاسایی کردنەوە بۆهەمووشتێک نابێت مرۆڤ خوی پێوەبگرێت ،بەڵام هەندێ جار خودی لاسایی کردنەوەکە ئەگەرچی پێویست نیە ،بەڵام وەک وتم بوەتە کەلتورو خوی هەندێ کەس .
لەناومرۆڤەکاندا هەندێ شت هەیەلاوەکیەو پێویستە بنبڕبکرێت و نەگوترێت یانەکرێت ،کەچی لەلایەن هەندێ کەسەوە جگەلەوەی دەکزێت و دەگوتزێت کەچی بوەتە خوو لاسایی کردنەوە.
ئێمەگەر نمونەیەک وەربگرین دەبینین دەنگی بولبول هەمووکەسێک ئارەزووی لەدەنگەکەیەتی ، بەڵام دەنگی چۆلەکە ئەگەرچی خۆشیشە بەڵام هەمووان ئارەزوویان لێ نیە ، لێرەدا دەگەڕێتەوە یەرخودی حەزی کەسەکە و دەگەڕێتەوەسەرخودی لاسایی کردنەوە ، چونکە بمانەوێت و نەمانەوێت دەنگی چۆلەکەش خۆشە بەڵام نەکراوەتە لاسایی کردنەوە بۆئەوەی هەموان حەزیان پێی بێت وەک ئەوەی هەموان حەزیان لەدەنگی بولبولە.
لەکۆمەڵگاکاندا و لای کەسەکان دەکرێت هەندێ شتی گرنگ بێت ،بەڵام وەک وتمان نەبۆتە جێگای قبوڵکردن ،ئەم قبوڵنەکردنەی ڕێگەدەگرێت بۆلاسایی کردنەوەی کەسەکانیش.بەکورتی لای هەندێ کەس دەنگی چولەکەش هاوشێوی دەنگی ببولبول خۆشە بەڵام چونکە لای کەسانی تر دەنگی چۆلەکە خۆش نیە ، بۆیە کەسەکە قبوڵی ئەوەدەکات کەدەنگی چۆلەکە خۆش نەبێت.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌