دامەزرینەرانی پاراستن لەدوای راپەرین كێن؟ بەشی یەکەم

وتار/ 02/02/2021 571 جار بینراوە

قادر نادر

 دامەزرینەرانی پاراستن لەدوای راپەرین كێن؟ بەشی یەکەم
قادر نادر
سەرباری ئەوەی کەئەمرو مینبەرێکی زۆر میدیای ئازاد بەهۆی سۆسیال میدیا هاتوتە ئاراوە ، کەچی تائیستا نەتوانراوە هەندێ لەدام و دەزگای هەستیار و گرنگ و ئیرهابەکانی لەنمونەی وەک دەزگاکانی پاراستن و زانیاری ببێتە راپۆرت و زانیاری ، کەچون دروست بوو ن وەتاوانەکانیان چی بووە!؟ . لیرەدا ئیمە هەول دەدەین وێنەیەک بەهەندی زانیاری سەرەتایی وگرنگ لیرەدا بخەینە نیو نوسینی کوردی
هەرجەندە دەبوایە و دەبێت بەسەرەتای دامەزراندنیەوە دابچیت بەلام من سەرچاوەی وام لەبەردەست نیە کەئەو دەزگایە چون لەناوەراستی ٦٠کان بەهاریکاری موسادی ئیسرائیلی دروست کرا ، چونکە زانیاری وەرگرتن دەبێت لەوکەسانە وەربگیرێ ، تارادەیەک لەنێو ئەو دەزگایە ئەوکات کاریان کردوە یان شارەزا بوونە ، بۆیە لێرەدا قوناخی دوای راپەرینی دەزگای پاراستن با س دەکەین
ڕێکخستنی تایبەت
لەدوای راپەرین پاراستن بەناوی( ڕێکخستنی تایبەت) کاری دەکرد ، کەشیوەی دابەشکردنەکەشی لەنیو هەموو لقەکانی پارتی ، لقیکی تایبەت بە خۆیان هەبووە
دامەزرینەرانی دوای راپەرین

کەریم سەنجاری ، بەرپرسی یەکەم
ئازاد بەرواری سەرپەرشتیار
ئەندامانی دەزگای پاراستن (( نەزهەت حالی ، عسمەت ئەرگوشی ، میرخان ئەحمەد ، سابیر ناوێک هەبووە لەمالی عەبدولا مەلارەسول بۆمبی خۆیان پێی دا تەقیوەتەوە وکوژراوە ، فەوزی ، فەرید تورکمان (( کاری ساختەکاری پاسەپورت و رەگەزنامەی دەکرد..... و حوسین پەرلەمانیش دوایی هاتە ناویەوە . جگە لەبەرپرسانی شار و شارۆچکەکان ، بەلام کۆی ئەوناوانە دەبوایە بۆهەموو بریاریکی گرنگ مەسعود ئاگادار بێت و ئوکەی بکا .
شوینی دانیشتنیان لەسەروی عیادەکانی مەسیف لەهوتێلکی ماڵی جەمیل ئاغا بووە
قوناخی ئەوانە بەهەزاران تاوان و کەس تیرورکراوە و ئەشکەنجەدراوە بەتایبەتی لەدهۆک ، دواتریش ئەو ئیرهاب و تاوانە لەدوای ٣١ی ئاب و شەری ناوەخۆ هاتە هەولێریش .
ئەم گروپە تاسالی ١٩٩٩ بەردەوام بوون دوایی قوناخی مەسرور بارزانی دەست پێ دەکا کەلەبەشی دووەمدا باس دەکەین.

نوێترین نوسینەکانی قادر نادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌