ئالان وەزیری پەروەردە یان سیخوڕی پاراستن و مسرور بارزانی/1

وتار/ 16/01/2021 575 جار بینراوە

قادر نادر

ئالان وەزیری پەروەردەی هەرێم یان سیخوڕی پاراستن و مسرور بارزانی ... بەشی یەکەم

قادر نادر
  ئالان بەهۆی ئەوەی لەقوتابخانەی پاراستن پەروەردە بووە، بۆیە بەتاڵە لەزانست و مامەلەی وەزیرایەتی ،  دەریشی خست ، ئەوە چەندە دوورە لەبەرپرسیارەتی ئەخلاقی و ئیداری  وەزیرایەتیدا .  چونکە بەرپرسیاری بونی وەزارەتیکی واگرنگی وەک  پەروەردە کە چەندین نەوە لەژێر دەستی گەورە دەبێت ، دەبێت  لەسەروی حزبی وکەسیتی خۆی و دەزگا پاراستنەکەی بێت ، چونکە ئەمە پەروەردەی  هیزو ئایندەی کۆمەڵگایە بۆیە  بەرپرسیارەتیەکە میژویە نەوەک حزبی .
 بەلام باسەرەتا بزانین ئەو ئالانە چۆن لەپڕێک بووە بەکوڕێک ؟
سەرەتای کەدەبیتە  پارتی و کرایە بەرپرسی ناوچە لە لقی ٤ سلێمانی ،دوای یەک سال بەهۆی ماستاوچێتی بۆ هیمن هەورامی سوک، کرایە،ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی.چونکە  بۆ سەروی خۆی کەسیکی تیکشکاوە بۆیە راپۆرت دەنوسێ و ماستاو دەکات، دواتر  ساڵیکی پێ نەچوو ئەمجارە کرایە  بەرپرسی لقی ٢١ی پارتی... کۆی ئەوانەش کادیرەکانی پارتی لەسلێمانی زۆر بێزارکرد ، چونکە زۆریان هەبوو، خۆی پێ  لەو ماندوو وبەتواناتر دەزانی ،  بەلام پلەکەی ئەوان نەدەچووە پێش ،بۆیە دوو بارە کادیرانی پارتی لەسلێمانی  ناڕازی بوون تەنانەت مەکتەبی سیاسیشیان ،   هەربۆیە موچەکەشی چاک نەدەکرا شێرزادی دارایی مەکتەب سیاسی لەبەر چاوی چەند کادرێک لیی توڕەبوو وە تەنیا بڕی ۷٠٠ هەزاری پێی  دەدا !!  ئەمەش بووە  یەکیک لەوهوکارانەی کەدەنگدەرانی پارتی لەسلێمانی بەدەیان هەزاری  کەمتر بێ لەچاو لەمووجە پێدراوەکانی.   بەلام هەیهۆ مەسرور بارزانی کەی گوێی لەئازار و دەنگی خەلکی خۆشیانە ، بۆیە لەگەل بەسەرۆک حکومەت بونی مەسرور،  کردیە وەزیریکی هەستیاری وەک  پەروەردە ، چونکە لای مەسرور دەبیت وەزیر و بەرپرسەکانی لەقوتابخانەی پاراستن پەروەردە بوبن نەوەک هەلسەنگاندنی کەسیتی  کە كۆمەڵگا بەرەو کوێ دەبا ؟ یان چی لەباردایە و کەسیتی چەند بەهێزە .   لەئیستاشدا ئەو وەزیرە جگەلەوەی لەهەموو بوارێک شکستی هیناوە ، وەک ئۆن لاین ، نەتوانینی لابردنی  چەندین بەریوبەری گشتی کەهەیانە ٢٠ سالە لەکارەکەیتی و دنیایەک گەندەلی لەسەرە، سوکایەتی پێکردن بەمامۆستایان و دەستگیرکردنیان لەبادینان وەک مامۆستا بەدەل و ئومید بەروشکی و دەیان مامۆستای سلێمانی ...لەکاتیکدا هەر وەزیرێک توزێ کەرامەتی هەبوایە ، یان دەستی دەکیشایەوە یان ئیدانەی ئەو شیوە ئیرهابەی بەرامبەر مامۆستایان دەکرد .  چونکە بەرپرسیارەتی ژیانی ئەو مامۆستایە خۆیشادەرانە کەبۆ سادەترین مافی خۆیان داوای خۆپیشاندان دەکەن،وەزیرەکەت دەبێت لەگەڵ  ئازار و ناخۆشیەکان  بێ ، کەچی ئەو خۆی بەشیکە لەو سیستەمە ئیرهابیە و داردەستێکی وەزیری ناوخۆیە .
ئالان جگە لەو بیهەلویستیەی ، سەرباری کاری وەزیری ،  دەڵاڵی بەردەوامیش لەشارو شاروچکەکان بۆ مەسرور بارزانی دەکا  ، بەنمونە نەک لەروژانی ئاسایی بەلکو لەکاتی پشوشیدا ،  دەچیتە سلێمانی و لەگەل دەنگە تورەکانی یەکیتی و گوران و خەلکی ئۆپزسیون دادەنیشی و بەپارەی دزراوی میللەت وویژدانیان بە ٢٠ تا ١٠٠ گەڵا دەکرێ . لەکاتیکدا ئەوە کەی کاری وەزیرێکی وەک پەروەردەیە ؟ وەزیرێک  هەلسێ روژانە بەگەلا و پۆست .....ڕوحی دەنگی نارازی کۆمەڵگا بکڕێ ،  دەبیت ئەو سەدان هەزار خوێندکارەی ژێر دەستی چ کەسایەتیەکی  لێدەربچێ؟ ئەو ئالانە نەک لەناوخۆ تەنانەت پەل داوێ بۆ هەندەرانیش دەلالی بۆ پاراستن دەکا بەنمونە ئافرەتیکی سووک و ناپاک لەسوید هەیە ،  تائیستا ٢ جار بەتەوژمی ٥٠ گەلا ی پێداوە تا دژی رەخنەگرانی دەسەلات برشێتەوە .
 چاوەروانی بەشی دووەم بن چۆن پلەکەی بۆ شەهوەتبازی بەکاردینێ و مامۆستایانی نارازی پەرت و بلاو پێدەکا و وویژدانیان دەکرێ بەبەلگەوە هەندی ناوی پەیج و گروپەکانی بلاو دەکەینەوە.

نوێترین نوسینەکانی قادر نادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌