ووڵامێک بۆ گیڤارا

وتار/ 02/02/2021 606 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ گیڤارا

هۆشەنگ جاهویی
گیڤارە کەبەشۆڕشگێڕێکی لێهاتوو ناسراوە ئەو بێ ئەوەی خوێندنەوەیەکی دەرون شیکاری بۆکەسەکان هەبێت لەیەکێک لەقسەکانی دا دەڵێت :
سوپاس بۆئەوکەسەی کەفێری کردم کۆتایی هەموو ڕێزلێگرتنێکی لەڕادەبەدەر سوکایەتی پێکردنە.

لێرەدا ( گیڤارا ) زۆربەباشی ئامانج ناپێکێت و دەکەوێتە هەڵەوە ، ئەوپێی وایە هەموو ڕێزلێگرتنێکی زۆر دەبێتە سوکایەتی پێکردن بەخودی کەسەکە.
لێرەدا ئێمەناتوانین دان بەقسەکەیدا بنێین ، بۆچی ؟
چونکە یەکەمیان خودی ئەوکەسەی بەوجۆرە ڕێزی لێدەگیرێت دەبێت کەسێک بێت باش خۆی بناسێت و لەوە دڵنیابێت کەئەوکەسەی زۆر لەحەد ڕێزی دەگرێت بونی خۆی لای ئەوکەسە سەلماندبێت ، کەبەڕاستی کەسی بەرامبەر شیاوی ڕێزلێگرتنە .
جگەلەوەش گەرشیکاری دەرونی بۆئەوکەسانەلێک بدەینەوە کەزیادلەحەدەبەدەر ڕێزلەکەسێک یاەکەسەکان دەگرن هەندێ جار ئەم جۆرەکەسانە دڵێکی سافیان هەیەو ڕەنگە سروشتی یەن وابن . هەروەها لەلایەکی تریشەوە ئەم جۆرەکەسانە هەندێجار کەسانێکن ڕەنگە کەسی بەرامبەریان بەگرنگ بزانن و لێکدانەوەی هەڵەیان بۆنەکرێت .
لایەکی تریشەوە ناکرێت ئێمە گەربێت و خۆمان لاگرنگ بێت و لەبەرچاوی خەڵکانیش گرنگ بین ئەوا لێکدانەوەی هەڵە بۆکەسی ڕێزگر لێک بدرێتەوە. چونکە لەحاڵەتی وەهادا ئەگەری ئەوەی هەیە ئەوکەسەی ڕێزی زۆری لێ دەگیرێت کەسێک بێت لەڕوانگەی دەرونەوە لاوازبێت و ئەوڕێزە زۆرە بەپێچەوانە لێک بداتەوە .
هەندێ جاریش شتی واڕوودەدات ئەم جۆرە حاڵەتانە لەبەردەم کەسێک ڕوودەڕات کەبەچاوی کەمیش سەیری لایەنی بەرامبەر بکرێت ، بەڵام ناکرێت بۆهەموو ڕێزگرتنێکی زۆر بەهەڵەلێک بدرێتەوە.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌