کوردستانی گەورەو خودا
وتار/
30/01/2021
486 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
کوردستانی گەورەو خودا
هۆشەنگ جاهویی
لەکۆنەوە تائێستا کۆمەڵێک خوێندەنەوەی هەڵەو کوشندە بۆ کوردستانی گەورە
کراوە ، لەناوهەناوی ئەم کوردستانەشدا چەندان کۆمەڵەو گروپ بوونیان هەیە وەک لایەنەکان
، هەندێکیان بێ ئەوەی بیرلەداهات و و پێشهاتی بکەنەوە ئارەزوومەندانەو بەناوسیاسەتەوە
بیریان لەئازادبوونی کوردستانی گەورە کردۆتەوەو تاهەنوکەش کۆمەڵێکیان پێیان وایە ئیتر تێکۆشان بۆ کورستانی
گەورە ئەمری واقعەو گەربێت و ڕووبدات ئەوا ئیترتەواو کۆمەڵگا لەهەموو ڕویەکی ئابوری
سیاسی کۆمەڵایەتی سەرکەوتن بەدەست دێنێت ، بەڵام من پێم وایە هەموو ئەو خوێندنەوانە
هەڵەن و ناکرێت لەپێناو کۆمەڵێک سیاسەتی ئارەزوومەندانەو بەرژەوەندخواز ، بۆکۆکردنەوەی کۆمەڵێک کۆیلە.
جگەلەوەش تیژڕەونەبوونی هزری بیرکردنەوەیان لەبۆپێشهاتەکان و خوێندنەوەیەکی
ناواقع ،چونکە ئازادبوونی کوردستانی گەورە من پێم وایە خودی خودای گەورە بەباشی
نازانێت .
بۆچی ؟
چونکە من پێم وایە گەرکوردستانی گەورە ئازادبکرێت تێکڕای کوردستان بەشەڕێکی
گەورەی خوێناوی ناوخۆیدا ڕەت دەبێت ، هەروەها ئەزموونی کوردستانی باشور لەکوردستانی
گەورەدا دووبارەدەبێتەوە بەتێکڕای لایەنەکان ، ئێستای کوردستانی باشور بەچەندان قۆناغداتێپەڕی
بێت تاهەنوکە ئیتر پێمان وایە تەواوی ئەزموونە چەوتەکان لەکوردستانی گەورەدا
دووبارەدەبنەوە.
بۆیە پێمان وایە هەمووئەمانە تاقیکردنەوەیەکی خوداین کەویستی خودای لەسەرنیەونایەوێت
، کۆمەڵگای کوردی بەوناهەموارانەدا تێپەڕێت .
هەروەها کاتێکیش ئەمەڕووبدات ئەوا دووباکردنەوەی هەمان ئەزموونی میرنشینەکانی
کۆنەو بەجۆرێکی تر خۆی دووبارەدەکاتەوە.
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021