ووڵامێک بۆ نیتچەی فەیلەسوف لەسەر ژن /4

وتار/ 29/01/2021 546 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ نیتچەی فەیلەسوف لەسەر ژن /4
بەشی چوارەم

هۆشەنگ جاهویی

نیتچەدەڵێت : حەقیقەت وەک ژن فریودەرە!

نیتچە لەگەڵ حەقیقەت دا هەڵناکەوێت و ئەو ئارەزووی لێ نیە ، چونکە لێرەدا بۆمان دەرەکەوێت و دەیسەلمێنێت کە حەقیقەت و ژن هەردووکیان فریودەرانەن .
لێرەدا نیتچە کێشەی لەگەڵ هەردووکیانداهەیە ، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت حەقیقەت و ژن هیچیان فریودەرانە نین ، چونکە مرۆڤێک بەخۆی بڵێ باڵا ئەبێت حەقیقەتی خۆش بوێت ، نەوەک بەحەقیقەت بڵێت فریودەرانە .
هەروەها هەرچەندە من لەبابەتەکانی ڕابردوودا باسی ئەوەم کردووە هەندێ جار حەقیقەتەکان تاڵن و هەمووکات شیرن نین ، بەڵام نیتچە بەوجۆرە باسی ناکات و ئەو حەقیقەت بەفریودەرانە لێک دەداتەوە ، ئەمە جگەلەوەی بەژنیش دەڵێت فریودەر.
ژن گەر لەمەدرەسەیەکی تەندروستدا هەڵسوکەوتی کردبێت هیچ کات فریودەرانەنابێت ، جگەلەوەش ناکرێت بەهەموو ژنێکیش بگوترێت فریودەرنە ، چونکە ژنی ڕەسەن دوژمنی فریودەرانەیە .
نیتچە لێرەدا پێدەچێت جەلەوەی کێشەی لەگەڵ حەقیقەتداهەیە ،هەروەها کێشەی ئەو دەگەڕێتەوە سەرمعانات ، چونکە لەڕوانگەی دەرونزانیەوە مەعانات پەیوەستە بەدەرونیەوە ، ئەمە جگەلەوەی پەیڤەکەی ڕاست نیە ، هەروەها ناکرێت حەقیقەت بەمەعانات ببەسترێتەوە ، چونکە باسکردنی معانات هەندێ جار حەقیقەت ناپێکێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌