لە ژێر هەژمونی کوڕانی مەسعود چاوەروانی چیبکەین؟

وتار/ 27/01/2021 549 جار بینراوە

سەرکەوت شەمسەین

لە ژێر هەژمونی کوڕانی مەسعود چاوەروانی چیبکەین؟

 
هەمیشە وام بیردەکردەوە کە خودی مەسعود بارزانی رەنگە قوربانی بێت، قوربانی پەروەردەی بێ باوکی و نەبونی خێزانێکی سەلیم، وام دادەنا کە رەنگە نەبونی ژیانێکی منداڵی و گەنجی ئاسایی،  و دەرگیربونی لەگەڵ چەک و شەڕی هۆزەکەیان و شەڕ و ململانێکان لەگەڵ سوپای عێراق، رەنگە ئەوەی مەسعود بارزانی دەرفەتی خوێندنی زانکۆ، بەتایبەت زانکۆ موعتەبەرەکانی جیهان وایکردبێت رەنگدانەوەیلە کەسایەتی ئەو هەبوبێت کە زیاتر وەک سەرۆک هۆزێک رەفتار دەکات، رەنگە ئەو مەحکوم بێت بەوەی پەروەردەی هۆزە و خاوەن هیچ فکرێکی نوێ و ئاشنا نەبێت بە فکری سیاسی، رەنگە ئەمە وای لێکردبێت سەرچاوەی ئەو ئاداب و کلتوری خێڵ بوبێت.
 بۆیە هەندێجار بەخۆمم دەوت رەنگە چاوەروانییەکانی ئێمە لەم کەسە زیادەرۆیی بێت، ئەو کوری هۆزێکی کوردی یە و سەرسامە بە هۆزەکەی خۆیی و تەقالیدی هۆزەکەی، پشتی بە (۱٠٠٠) پیاوی هۆزەکەی قایمە نەک دەیان هەزار پێشمەرگە.
بۆنمونە خێڵ کەی باوەری بە مافی مرۆڤ دیموکراسی هەیە، بەڵکو خێڵ باوەری بە سومعەی خێڵ و ئادابی خێڵ هەیە، خێڵ کەی باوەری پەرلەمان هەیە، ئەو باوەری بە دیوەخان هەیە، خێڵ کەی باوەری بە سوپای نیزامی هەیە، ئەو باوەری بە چەکدار هەیە کە لە پێناو شکۆی خێڵ بجەنگن، خێڵ باوەری بە سەروەری یاسا نییە، باوەری بە تۆڵە یە، خێڵ دژی شەفافییەت و لێپرسینەوە هەیە، خێڵ لە تاریکیدا حوکم دەکات، بارزانیش فعلەن وەک سەرۆک هۆزێک ئەو پەری توانای خۆی خستۆتە گەر وەهاش حوکمی کردووە.
دەموت ئەم چەمکانە چەمکی مۆدێرنن و بارزانی سەریلێدەرناکات و فعلەن هەرواشە، ئێستاش هەنێ ئەفەنی و قەڵەم فرۆش دیکۆر وروکاری سیستمە خێڵەکیەکەی بۆ جوان نەکەن ئەو هەر هۆز باڵاترین ە لەلای.
بەڵام لێتان ناشارمە زۆر خەمبار و نیگەرانم بەو پەروەردەیەی کورەکانی مەسعود، پرم لە بێهیوایی بەرامبەر ئایندەی میلەتێک ئەمانە هەژمونیان هەبێت بەسەریدا.
هیوایەکم هەبوو کە رەنگە ئەو دەرفەتەی بۆخودی مەسعود نەرەخساوە بۆ کورەکانی رەخساوە و بتوانن بە خوێندن لە زانکۆ باشەکانی دونیا، بە تێگەشتن لە چەمکەکانی مۆدێرنە و ئاشنا بوون بە دیموکراسی رۆژئاوایی لاپەرەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە و ئاستی ململانێ لەگەڵ رکابەرەکانیان شارساتانی بکەن و رێز لە ئیتیک و کاری پیشەیی بگرن.
بەڵام خەمبارم کە دەبینم مەسعود بارزانی چ پەروەردەیەکی ترسناکی کورەکانی کردووە کە لە بێ مۆڕاڵی و سنور بەزاندنی ژیانی تایبەتی و کۆمەڵایەتی رکابەرەکانیان بێ ئەندازە بێ رەوشتن.
ئەوە چ پەروەردەیەکە؟! ئەوە لە کام قوتابخانە و دانشگایەک وەیسی ت پەروەردەکردووە کە لە ئیدارەدانی پاراستن و میدیا پاراستن داهێنان بکات لە بێ رەوشتی؟ بەراست بارزانی بەو تەمەنتەوە هیچ لە مێژوو و ئەزمونەکانت فێر نەبویت کە ئەو بێ رەوشتییە لە سیاسەت ناتگەیەنێتە مەنزڵ؟
ئەوە بەراست چ ئەتکردنێکی میدیا بوو کە وەیسی کورت ئیدارەی ئەدات؟
دەبێت چ ئازار بەخش بێت کە ئاوا راپۆرت نوس و سیخورەکانی خودی پارتی شەرمەزاربن لە ئاست ئەم هەنگاوانە؟ دەبێت چ شرمهێنەر بێت ەم سردەمەی ئێستا لە میدیای پارتی کاربکەیت و تف لە خۆت و پیشەکەت نەکەیت کاتێک دەبینی (وەیس ) ئاوا بە بێ شەرمانە پیشەکەت و دەزگاکەشت ئەتکبکات؟ هیچ بیانویەکتان هەیە بۆ بێدەنگیتان لە ئاست کارە بێ رەوشتیەکانی وەیس؟
سەردەمێکی تاریک بە دور لە هەموو پێوەرێکی ئەخلاقی چاوەروانمان دەکات و گەر بەر بە هەژمونی کوڕانی مەسعود نەگیرێت، ئەو شتە کەمەی لە ئادابی کۆمەڵایەتی ماوەتەوە نەک دەکەوێتە بەر هەرەشە، بەڵکو بەتەواوی پایەماڵ دەکرێت.
بەڵام من دونیایەکیش سەرسام بووم بەو هۆشیارییە بەرزەی کۆمەڵگەی ئێمە، کاتێک بینیم کاردانەوەکان بەرامبەر سکانداڵەکەی باس نیوس هێندە توند بوو کە بە سەدان و هەزاران کەس لەگەڵ بۆچونی سیاسی من تەواو ناکۆکن بەڵام ئەم بێ رەوشتیەی میدیای پارتییان رەتکردەوە، من دڵنیام ئەم هۆشیارییە گشتییە چۆک بە هێزە تاریکەکەی کورانی مەسعود دادەیات.
سەرکەوت شەمسەدین
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت شەمسەین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌