مەسرور بارزانی رابگرن بەرلەوەی کارەسات بخولقێنێ

وتار/ 27/10/2020 634 جار بینراوە

سەرکەوت شەمسەین

مەسرور بارزانی رابگرن بەرلەوەی کارەسات بخولقێنێ
سەركەوت شمس الدین
لە دوێنێوە بەناوی ئەنجومەنی ئاسایش ەوە سێ بەیان دەرکراوە. دۆخی دەرونی ئارامی خەڵکیان تێکداوە بەهۆی کەلەرەقی و ملهوری سەرۆکی حکومەت ەوە کە ئامادە نییە نەک هەر ئەنجومەنی ئاسایش تەلسیم بکات بە سەرۆکی هەرێم، بەڵکو وێبسایت و تویتەری ئەنجومەنەکەش خۆی کۆنترؤلیکردووە وتەسلیمی کەسی ناکات.
ئەو شکستە قورسەی توشی مەسرور بووە لە ئیدارەدان و دۆخی موچە و دارایی وایکردووە بە هەموولایەکدا پەلامار بدات . بۆ ئەوەی سەرنج لەسەر شکستەکەی نەمێنێ خەریکە شەڕێکی وێرانکەر دەخولقێنێ.
ئەم هەرزە سیاسیە ترسناکە راگرن بەرلەوەی لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
مەسرور راگرن تا لەوە زیاتر نەبوینەتە گاڵتەجاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
لە بەیانییەوە دەیان باڵیۆزخانە و میدیا پەیوەندیان پێوەکردوم کە ئایا ئەنجومەنی ئاسایش سەربەحکومەتە یان سەرۆکایەتی هەرێم؟ ئەی کێ راوێژکاریەتی؟ ئەی کێ بەناوییەوە قسە ئەکات؟
ئەوە چەندین جارە باس لەوە دەکەم ئەم دەزگا ئەمنیانە موڵکی کەس نییە و نابێت حزبەکانی تر لێ گەرێن پارتی و یەکێتی چۆنیان ویست ئاوا بەکاری بهێنن.
ئەم دەزگایە مانگانە نزیکەی ۱٠٠ ملیۆن دۆلار بودجەکەیەتی، ناکرێت پەرلەمانی کوردستان وشەیەکی نەبێت لەسەری.
سەرکەوت شەمسەین

نوێترین نوسینەکانی سەرکەوت شەمسەین

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌