ووڵامێک بۆ (نیتچە)ی فەیلەسوف

وتار/ 25/01/2021 779 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ (نیتچە)ی فەیلەسوف
بەشی سێ هەم .

هۆشەنگ جاهویی
لەبەشی یەکەمدا ئەوەمان ووت : کەنیتچە لەسەر ڕەوتی عەقڵ بیری کردووەتەوەو قسەی کردوون ،بەڵام لەڕووی ( ژیری ) یەوە نیتچە نەیتوانی بگات بەژیری ، ئەو قسەیەی نیتچە سەلمێنەری ئەوەیە نەیتوانیوە ئامانجە گەورەکە بپێکێت . لێرەدا قسەکەمان ڕاست و دروست دەردەچێت و ئامانجی خۆی دەپێکێت.

نیتجە لەشوێنێکدا دەڵێت  :  «ئەگەر بمویستبا ئەم دارە بجوڵێنم، ئەوە ھێزم بەشی  ئەوەی نەدەکرد، بەڵام وەک چۆن ئەو با'یەی کە نایبینین بە ویستی خۆیی زیانی پێ ئەگەینێت، دەینوشتێنێتەوە و لاری ئەکات، بەو شێوەیەش دەستە نادیارەکان کاریگەریان لەسەرمان ھەیە، زیانمان پێدەگەیەنن و دەمان نوشتێننەوە و لارمان دەکەن»

لێرەدا نیتچە بەهۆکاری ئەوەی نەیتوانی ژیری بەکاربهێنێت ناتوانێت ئامانجەگەورەکە بپێکێت . بۆنمونە کاتێک دەڵێت : بایەکی نادیار دەتوانێت دارێک لاربکاتەوە ،بەڵام لێرەدا درکی پێ نەکرد کەخوداش نادیارەو دەتوانێت زیندومان بکاتەوە .
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی نیتچە لەونمونەیەدا هەبوونی خودای ەسەلماندووە ؟
دەتوانین وڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە چونکە نیتچە نەیتوانی ژیری بەکاربهێنێت ، بۆیە لەئەنجامدا کەوتۆتە هەڵەوەو باوەڕی نەهێنا.

نیتچە لەبەرامبەر خوێندنەوەی ژناندا ئەوپێی وایە ژن تەنیادەیەوێت ئاشق بێت و نایەوێت هاوڕێ بێت .

نیتچە دەڵێت : نیچە ئەڵێت
‏ژن تواناى هاوڕێیه‌تى نیيه
‏ته‌نها دەزانێت عاشق بێت ..!

لێرەدا نیتچە بۆهەڵسەنگاندنی ژندا ئو واوێنەی ژن دەکات کەتەنیا بۆهاوڕێیەتی شیاوبێت ، چونکە نیتچە بۆمان دەردەکەوێت تەنیا ئارەزووی لەهاوڕێیەتی ژنە ، نەوەک ئاشق بوون و پرۆسەی هاوسەرگیری .
بەڵام خۆێندنەوەی بۆژنان هەڵەیە ، نەوەک ژنان هەڵەبن ، چونکە ژنیش هاوشانی پیاو ئارەزووی لەئیشقەو ناکرێت بۆهاوڕێیەتی بەکاربهێندرێت ،چونکە هاوڕێیەتی ژن هەندێ جار لادانی لێدەکەوێتەوە. واتا دەرچون لەمرۆڤایەتی .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌