ئێران بۆچی ئێستا ئەم هێرشە چڕە دەکاتە سەر بارزانی؟

وتار/ 25/01/2021 927 جار بینراوە

دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر

ئێران بۆچی ئێستا ئەم هێرشە چڕە دەکاتە سەر بارزانی؟

هێرشی وا چڕی ئێران بۆ سەر شەخسی بارزانی کەوا هێڵی سورە لە نێو پارتی و بارزانی یەکان وەکو ڕاگەیاندنی شەڕ وایە دژ بە بنەماڵەی بارزانی، ئەمەش پەیوەندی بە چەند هۆکارێکەوە هەیە:

١. مەسعود بارزانی بەشێکە لە پڕۆژەی ئیسرائیلی/سعودی بۆ لێدانی ئێران لە ڕێگای ئەمەریکاوە، ئەم پڕۆژەیەش ئێستا فەشەلی هێناوە،
٢. دەڤەری بارزانی بنکەیەکی سەرەکی هەواڵگری ئیسرائیلی یە دژ بە ئێران زۆر لە چاڵاکی یەکانی مۆسادی ئیسرائیلیش لە دەڤەری بارزانی یەوە دژ بە ئێران ئەنجام دەدرێن،
٣. بارزانی بۆتە هاوپەیمانی تورکیا کەوا لە دێرینەوە لە گەڵ ئێران کێبڕکێ یانە لە سەر کۆنترۆڵکردنی کوردستان،
٤. بارزانی لە گەڵ لایەنە شیعەکانی عێراق و حەشدی شەعبی ناکۆکە کەوا هاوپەیمانی ئێرانن،
٥. نەوتی هەرێم  خراوەتە خزمەتی تورکیاو ئیسرائیل، کەچی ئێران خۆی هەناردەکردنی نەوتی لێ قەدەغە کراوە.
بۆچی ئێستا ئێران هێرشەکەی دەست پێکرد؟
١. بارزانی لەوەتەی چۆتەوە باوەشی ڕوسیا ئەمەریکاو بەریتانیا پشتیان چۆلکردوە، هەتا لێرەدا هەروەکو گرتنەوەی کەرکوک دەریخست بەرژەوەندی هەردو بەرە دژ بە بارزانی و ڕوسیا یەک دەگرنەوە،
٢. ئیسرائیل کاری بە بارزانی نەماوە، چونکە خۆی خەریکی پرۆسەی ئاشتبونەوەیە لە گەڵ عەرەبەکانو عێراق، وە پڕۆژەی لێدانی ئێرانیش فەشەلی هێناوە،
٣. دەسەڵاتدارانی بەغدای هاوپەیمانی ئێران نائومێد بونە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە گەڵ بارزانی لە سەر دۆسیەی ڕادەستکردنەوەی نەوت، بۆیە زیاتر بیر لە ڕێگای سەربازی دەکەنەوە، ئەم هێرشەی هێزی نەرمی ئێرانیش بەشێکە لە ئامادەکاری ئەم شەڕە چاوەڕوانکراوە،
٤. بارزانی لە کوردستانیش بە هۆی باری ئابوری  پێگەی لاوازە پشتیوانی وای نەماوە لە نێو جەماوەر بۆیە لێدانی توانایەکی وای ناوێت.

نوێترین نوسینەکانی دكتۆر كه‌مال سه‌ید قادر

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌