بۆ پاڵەوانەکانی پەرلەمان،ئەوە بەڵگەی سپی کردنەوەی پارەی دزیاری ئەگەر مەردن لێپرسینەوە بکەن
وتار/
15/01/2021
503 جار بینراوە
دكتۆر كهمال سهید قادر
بۆ فسفس پاڵەوانەکانی پەرلەمانی کوردستان، فەرمون ئەوە بەڵگەی سپی کردنەوەی
پارەی دزیاری کوردستان ئەگەر مەردن لێپرسینەوە بکەن
دكتۆر كهمال سهید قادر
گوێم لە چەندین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بوە خۆی هەڵکێشاوە گوایە بەڵگەی
سپی کردنەوەی پارەی دزیاری کوردستانی لایە، بەڵام تا ئێستا نە یەک بەڵگەیان بڵاوکردۆتەوە
نە داوایەکیشیان تۆمار کردوە، چەند جاریش داوام لێکردون بەڵگەنامەکان بۆمن بنێرن
تاکو داوا تۆمار کەم کەچی فزەیان لێوە نایەت یا ئەوەتا درۆ دەکەن یا دەترسن.
بە ڕاستی ماندو بوم ئەوەندی بە تاکی تەنها بە دواچون لە سەر پارەی دزراوی
کوردستان لە دەرەوە بکەم، چەند کەسێکی مەردی لێدەرچێت کەسی تر هاریکاری نەکردوم بەڵگەم
بۆ نەهاتوە ئەم هەمو داوایەشم تۆمار کردوە هەندێکیان بە سەرکەوتویی. فەرمون یا خۆتان
بڕۆنە پێش بانگهێشتی مەسرور بارزانی بکەن لێ ی بپرسن ئەم هەمو کۆمپانیایەی لە دەرەوە
بۆچی دامەزراندوە، یا ئەوەتا چیتر خۆتان هەڵمەکێشن بە هەڕەشەی بەتاڵ، یا هاوکاری
من بکەن بە نهێنی بەڵگەنامەکانم بۆ بنێرن ئەگەرنا گومانم لە راستگۆیی و مەبەستتان
هەیە. من خۆم بە پارێزەرو داکۆکیکاری خەڵکی کوردستان دەزانم هەرواش دەمێنمەوە تا
مابن چاوم لە هیچ پۆستو پاداشتێکیش نی یە تەنها ویژدانی خۆم ئاسودە دەکەم بێ منەتیشم
حسابی پوشکە بۆ هیچ دزو دکتاتۆرێک ناکەم.
ئێره كلیك بكه بۆ بینینی بهڵگهكان
نوێترین نوسینەکانی دكتۆر كهمال سهید قادر