ووڵامێک بۆ (پابلۆ پیکاسۆ)ی فەیلەسوف

وتار/ 15/01/2021 715 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

ووڵامێک بۆ (پابلۆ پیکاسۆ)ی فەیلەسوف

هۆشەنگ جاهویی
پابلۆ پیکاسۆی فەیلەسوف لەدێڕێکدا کەنازانێت سەرچاوەی درۆچیە دەڵێت : نەمزانی سەرچاوەی درۆچیە ،بەڵام ئەوەم بۆدەرکەوت هیچ بونەوەرێک جگەلەمرۆڤ درۆناکات.

لێرە پابلۆپیکاسۆ لەبەردەم درۆکردندا دەستەوەستان دەوەستێ و دەڵێ : نازانم سەرچاوەی درۆکردن چیە !؟

ئێمە لەبابەتەکانی تریشماندا ئاماژەمان پێی کردووە کەلەخودانەترسان مرۆڤ فێرەدرۆدەکات ، چونکە یەکێک لەدرۆنەکردن ترسەلەخودا .
بۆیە مرۆڤانێک کەلەخوداترسیان هەبوو ماڵی درۆپێنازانن و ناشیانەوێت دڕۆبکەن ،چونکە درۆکردن لەلایەن خوداوە سزای لەسەرە ،بۆیە گەربتەوێت مرۆڤێک درۆنەکات ئەوا لەسەرەتای هەمووفێربووەکانی دەبێت فێری خوداناسین بێت.
هەروەها لەشوێنێکی تریشدا دەڵێت : جگەلەمرۆڤ هیچ بوونەوەرێک درۆناکات .
لێرەدا هەم دیسان دەکەوێتە هەڵەوە ،چونکە ئێمە چەندان ئاژەڵ و پەلەوەروو باڵندەمان هەن لەپێناوخۆیان و بێچوەکانیان مرۆڤ و ئاژەڵەمەترسیەکان هڵدەفریوێنێت و هەرکاتێک هەستیان بەمەترسی کرد بۆسەربێچوەکانیان ئەوا دایکەکەیان واخۆی نیشانەدات کەباڵ و قاچی شکاوە لەوکاتەدا مرۆڤەکە یاخودئاژەڵەکە کەدەیەوێت بەدوای کەوێت ،لێرەدا ئەم باڵندەیە مەترسی لەسەربێچوەکانی ناهێڵێت و لێیانەوە دوردەخاتەوە.
لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت درۆکردن و هەڵخەڵەتاندن بەتەنیالەمرۆڤێکی ڕووتدانیە ،بەڵکوو لەبونەوەرانی تریشدا بوونی هەیە ،چونکە مەرجە هەمووسیفەتەخراپەکان لەئاژەڵاندابوونی هەیە ، کاتێکیش مرۆڤ لەدەرەوەی بازنەی خوداوە ژیا ئەوا پشکی سفەتەخراپەکانی ئاژەڵانی دەکەوێتە ناوی .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌