گەندەڵیە گەورەکان

وتار/ 07/01/2021 460 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

گەندەڵیە گەورەکان

هۆشەنگ جاهویی
لەهەرێمی کوردستاندا لەدوای 30 ساڵ حوکمڕانی ، هەردووحیزبی دەستەڵات دەستیان چووە ناوهەمووجومگە سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابوریەکانی ووڵات. ئێمە لەبابەتەکانی ترماندا توانیومانە کەم تازۆر لەڕووی سیاسی و کۆمەڵایەتی قسەمان لەسەریان هەبێت ، بەڵام قسەکردنی ئێستامان قسەکردنە لەسەرداهات و گەندەڵیەگەورەکانی ووڵات کەلەژێردەستەڵاتی هەردووحیزبدا دەگوزەرێت .
بەلامەوە شتێکی سەیرنەبوو کەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی هەرێم هەستان بەبڕینی موچەی 10 هەزارکەس کەدوو مووچەییان وەردەگرد ،چونکە دەیانەوێت لەژێر بڕینی ئەوموچەیەدا هێشتاشەرعیەت بەگەندەڵیەگەورەکانی خۆیان بدەن . ئەوان بۆئەوە ئەوکارەیان کرد بۆئەوەی کۆمەڵە خەڵکێکی بەستەزمان پێی جۆش بدەن و بڵێن ئێمەی دەستەڵات ئەم گەندەڵیەمان نەهێشت ،ئەمەش بۆبەرچاوی ڕاگەیاندنەکان و چەواشەکردنی خەڵکی بەستەزمانە .
ئەوان گەر ڕاست دەکەن با گەندەڵیەکانی تر ڕیشەکێش بکەن کەماوەی 30 ساڵە ئەم دەستەڵاتە شەرعیەت بەگەندەڵیەکانی خۆی دەدات . وەک ( داهاتی گومرگەکان و بەفیڕۆدانی فرۆشتنی نەوت و قاچاغچیەتی و بەتاڵان هێنان و بردن لەخاڵە سنوریەکاندا ، هەروەها پێدانی ئەوهەموو مووچەخۆرەی خانەنشین و ئەیلولانە کەلەسەربوودجەی گشتی پێیان دەدرێت ) بەڵام گەر خۆمان گەوج نەکەین ئەم دووحیزبە کاتێک ئامادەن ئەمانە چارەسەربکەن کەخۆیان لەدەستەڵات نەمێنن ، ئەگینا پێم وانیە ئەمە درەنگ یازوو ڕووبدات ، خۆئەگەر ڕوش بدات ئەوا حەتمەن کارتێکی سووری دەوێت .

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌