ووڵامێک بۆ د.محمد کەمال
وتار/
05/01/2021
1297 جار بینراوە
هۆشەنگ جاهویی
ووڵامێک بۆ د.محمد کەمال
هۆشەنگ جاهویی
د. محمد کەمال وەک
وەرگێڕی بەشێک لەکتێبە فەلسەفیەکان بۆسەرزمانی کوردی دەڵێت : مرۆڤی کورد خاوەنی ئەندێشەی فەلسەفیە
،بەڵام بیرکردنەوەی فەلسەفیانە تازەیەو سەرەتایەتی .ئەمەش پەیوەندی بەمێژووی کوردەوە
هەیە،کەلەکۆنەوە گەلێکە خاکەکەی داگیرکراوەو ئەویش نامۆبووە .دواتریش ، سترەکچەری
کۆمەڵایەتی و ئاینی تاکی کوردی خەفەکردووەو ڕێگەی پێنەداوە چارەسەری گرفتەکانی لەڕێگەی
فەلسەفەوە بکات یان باشتربڵێین نەیتوانیەوە ببێت بەخاوەنی بیرکردنەوەی فەلسەفی .
ئەوەی سەرەوە دەقی
لێدوانی د . محمدکەمالە لەسەر فەلسەفەی تاکی کوردی ، قسەکانی کاکە محمد گەرپێچەوانەی بکەیتەوە ئەوا پێچەوانەکەی
ڕاستە . بۆ ؟
چونکە ئێمە گەربمانەوێت
مرۆڤێکی فەلسەفەکار یاخود فەیلەسوفێک دروست بکەین ئەوا دەبێت بەکۆمەڵێک خاسیەتدا تێ
پەڕی بێت ، وەک ئازاری دەرونی ، ڕوحی ، جەستەیی و لەدوایدا دەتوانین ئەم مرۆڤە یاخود
ئەم تاکە بنیادبنێین بۆ فەلسەفەکاربوونی .
لەکۆمەڵگای کوردی
دا لەهەموو سەردەمەکاندا تاکەکانی بەکۆمەڵێک گیروگرفتی دیدەنی ڕۆیشتوون ،دەتوانین
بڵێین باشترین دەرفەت بۆتاکی کوردی دروست بووە ببێتە فەلسەفەکار جیاوازلەەتاکەکانی
ناوچەکانی تر ، هەروەها هەمووکێشەکۆمەڵایەتیەکان و دەرەکیەکان و ناوەکیەکان هۆکارێک
و دەرفەتێکن بۆ خودی تاکەکە کەسودی بەفەیلەسوف بوونی لێ وەربگریت .
لەلایەکی تریشەوە دەتوانین
بڵێین تاکی کورد بەشێکی بەشعر فەلسەفەی بەکارهێناوە وەک شاعیرە گەورەکانی کورد ،
بمانەوێ یانەمانەوێت فەلسەفە لەشعرەکانیدا دەردەکەوێت ،بەڵام بەحوکمی ئەوەی فەلسەفە
لەچاوووڵاتانی خۆرئاوا تازە بەتاکی کورد ئاشنایەتی بووە بۆیە تاکی کورد نەیتوانیوە
لەفەلسەفە ئەسپی خۆی تاوبدات .
جگەلەوەش فەلسەفە لەکۆمەڵگای
ئادەمیزاددا کۆتایی پێ هات هیچ شتێک نەماوەتەوە بۆفەلسەفە تازەگەری بێت ،چونکە هەمووی
ووترا تاخاڵی کۆتایی.
جگەلەوەش سەبارەت بە خەفەکردنی تاکی کورد بەهۆی گرفتی ئاینی
کۆمەڵایەتی ئەمە هیچ ڕاست نیە ، بەڵگەبۆمەئەوەیە من خۆم بەرلەوەی باوەڕداربم کتێبێکی بەهێزی فەلسەفەم داڕشت ، ئێستاش کتێبەکەم هەیە دەتوانی بە pdf جەنابت بیخوێنیتەوە . https://drive.google.com/file/d/1tM44SCVP5N9G__n2PXGWfWT279oxbek-/view?usp=drivesdk ئەم کتێبە سەلمێنەری ئەوەیە
کەهیچ کەس ناتونێت بڵێت : تاکی کورد خاوەنی فەلسەفەی خۆی نیە .
بەهەرحاڵ ،هەرچندەوانیە
بەڵام بۆئەوەی ببیتە فەلسەفەکارێکی باش دەبێت خەفەکردنی هەمووبوارێکت چەشتبێت بۆئەوەی
گوشار لەسەرەتاوە بکەوێتە سەر بیرکردنەوە ، هەرچەندە وانیە و خەفەکردنی ئاینی بوونی نیە ،بەڵام هەموو ئازارەکان
هاندەرێکن بۆ کردنەوەی دەرگای بیرکردەنەوەی زیاتر .
ماوەتەوە بیڵێم هەرچەندە فەیلەسوفانی ئیسلام کەمووکوڕیان
هەبوو ،بەڵام گەر ئاین تاکی کوردی خەفەکردبێت ئەوا لەناو ئیسلامدا هەریەک لەفەیلەسوفانی
ئیبن خەلدون و ئیبن سیناو فارابی دروست نەدەبوون .
نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی
-
هۆشەنگ جاهویی
22/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
15/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
13/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
07/08/2022
-
هۆشەنگ جاهویی
28/06/2021
-
هۆشەنگ جاهویی
23/06/2021