پێشبینیەکانم بۆساڵی 2021

وتار/ 02/01/2021 525 جار بینراوە

هۆشەنگ جاهویی

پێشبینیەکانم بۆساڵی 2021

هۆشەنگ جاهویی
ئەمریکا لای من بەوەناسراوە زۆرینەی سیاسەتەکانی کەلەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەیکات گەر بۆماوەیەکی کورت سودی لێ بینیبێت ئەوالەدوایدا هەمووئەوکارانە بەزیانی خۆی تەواوبوونە.
ئێمە لەچاوی مێژوووەوە ئەوەمان بینیون لەدوای ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران ئەمریکا ڕاستەوخۆ لەئێران دەستەڵاتی شیعەی بەهێزکرد و بەوکارەشی ویستی بکەوێتە ململانێ لەگەڵ سونەداو لاوازبوون و بێ هێزی ئیسلام لەناوچەکەدا .

لەدوایدا ڕوخاندنی حکومەتەکەی سەدام حوسێن و چەندان هەوڵ و گۆڕانکری تر ، بەڵام وەک بینیمان هەمووئەوکارانەی تاحەدێک بەزیانی خۆی تەواوبوونەو لەئێستاوە بەشێک لەدەستەڵاتی سیاسی عیراق و تەواوی حکومەتی ئێران لەدژی ئەمریکان .
هەمووئەمانە ئەوەدەردەخەن زۆرینەی سیاسەتەکانی ئەمریکاکەلەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامیان دەدات سیاسەتێکە لەکۆتایەکانیدا بەزیانی خۆی تەواوبوونە.
دەکرێت لەناوهەموو ئەوململانێیە سیاسەتەدا لەکۆتایەکەیدا جەنگێک لەنێوان ئەمریکاو ئیراندا ڕووبدات ، بەڵام ناتوانین لەئەنجامەکەی تێ بگەین ،چونکە لەوجەنگەدا پشێوی زۆر لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەبێت و گۆڕانکاری دروست دەبێت ،بەڵام مەودای نێوانی درێژخایەن دەبێت و لەگەڵ دروست بوونی گۆڕانکاری ئەوا پشێوی زۆریش سەرهەڵدەدەن .
لێرەدا عیراق بەتایبەتی ئەگەری ئەوەی هەیە خۆبەخۆی بکەوێتە جەنگ و شەڕی ناوەخۆو ئەوەی لێرەشدا سودمەنددەبێت هیچ لایەک نیە جگەلە کاولبوونی ناوچەکەو سەروماڵ بەفیڕۆدان و قوربانی گیانی .
هەروەها دروست بوونی قەوارەیەکی کوردیش لەئێران لەئارادەبێت .
جەنگی نێوان ( ئەمریاو ئێران ) لەدەمێکی زووە لەبەردەم یەکتریدا بەبیانوی جۆراوجۆر لەبەردەمی یەکتردا قیت دەبنەوە ،بەڵام دەمێکە کاتی ئەوجەنگە هاتوەو  لەڕوودانی نزیک بۆتەوە.
لەوجەنگەدا باوەڕم وانیە هەریەک لەووڵاتانی ( سین و ڕووسیا ) تەداخول بکەن چونکە لەگۆی زەویدا نەوەک بەتەنیا ئەمریکا بەڵکوو هیچ ووڵاتێکی زل هێز هی ئەوەنین پشیان پێ ببەسترێت ، هەمووئەوکارانەشی دەیکەن ڕاستە ئەگەر کەمێک بەرژەوەندی کەسان و ووڵاتانی تری تێدابێت بەڵام هەمووبەرژەوەندیەکانیان لەپێناو خۆیان دایە نەوەک کەسانی تر.

لەکۆتایدا دەڵێم اڵڵە اعلم.

نوێترین نوسینەکانی هۆشەنگ جاهویی

خـێـزان

کەشوهەوا

بۆ بینینی كه‌ش و هه‌وای زیاتر كلیك بكه‌

تـه‌ندروستی

به‌م ڕێگایانه‌ به‌رگریی‌ له‌شت به‌هێز بكه‌

ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یره‌و بكه‌